لە پارکەکانی دهۆک شوێنی خواردن و خواردنەوە بۆ پشیلە دروستکراون

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

کچێکی شاری دهۆک لە ڕێگەی ڕێکخراوەکەیەوە سەرقاڵی کارێکی ئاژەڵدۆستانەیە و لە بەشێک پارکەکانی ئەو شارە شوێنی خواردن و ئاوی بۆ پشیلە بێلانەکان دروستکردووە. 

چیرۆکی سەرەکی: ئەڤین حازم، سەرۆکى رێکخراوى ئەڤین دلۆڤانى بۆ گیانەوەران، لە شاری دهۆک دەستیکردووە بە دانانی شوێن خواردن و خوارنەوەی ئاو بۆ ئەو پشیلانەی بێلانەن و لەم گەرمای هاوینە ئاوی خواردنەوە و خواردنیان دەست ناکەوێت. 

لێدوانی فەرمی: ئەڤین حازم لەوبارەیەوە بە ئاڤای ڕاگەیاند: بیرۆکەی ئەم کارەم سەرەتا لە بەردەرگای ماڵەکەمەوە دەستپێکردووە و دواتر داوای ڕەزامەندیم لە شارەوانی کرد بۆ ئەوەی مۆڵەت وەربگرم بۆ دانانی شوێنی خوارن بۆ پشیلە لە ناو پارکەکان. 

شارەوانی بیرۆکەکەیان بە دڵبووە و ئێستا لە 10 شوێنی جیاواز کارەکەم جێبەجێکردووە. 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: کاک شێروان حەسەن، وتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانی دهۆک دەڵێت: ئەگەر پڕۆژەکە سەرکەوتوو بوو، ئەوا لە هەموو قەزا و ناحیەکانی سەر بە پارێزگای دهۆک جێبەجێ ئەکەین.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ