
دیزاینی نۆژەنکردنەوەی هاوینەهەواری بێخاڵ
ئاڤا نیوز
ماستەرپلانی گەشتیاری لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستپێدەكات، سەرەتای جێبەجێكردنی كارەكانیش لە هاوینەهەواری بێخاڵ دەبێت و لە ساڵێكدا تەواو دەكرێت.
چیرۆكی سەرەكی: بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ماستەرپلانی گەشتیاری لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستپێدەکات. پرۆژەی دیزاینکردنەوەی هاوینەهەواری بێخاڵ كە بە ستانداردێكی جیهانی و مۆدێرن دیزاین كراوە، لەلایەن کۆمپانیای ناوخۆیی جێبەجێ دەکرێت؛ هەفتەی داهاتوو دەست بە کارەکانی دەکرێت و لە ماوەی ساڵێکدا تەواو دەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دیزاینکردنەوەی هاوینەهەوارەکە جگە لەوەی سیمایەکی سەرنجڕاکێشتر بە ناوچەکە دەبەخشێت، جموجۆڵی گەشتیاریش زیاد دەکات و داهاتی ئابووریی ناوچەکەش دەبووژێنێتەوە.
باكگراوند: لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان و گەشتیاران، حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەندین شوێنی گەشتیاری لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان نۆژەنکردووەتەوە و دروستی کردووە؛ ناوچە گەشتیارییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش یەکێک دەبێت لە ماستەرپلانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامانجی ئەوەی كەرتی گەشتیاری ببێتە سەرچاوەیەكی گرنگی داهات بۆ هەرێمی كوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا و فەرەنسا و سووریا لەسەر ئاستی باڵا کۆبوونەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی بەرەی سوودانی: هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا ناکرێت
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە نزم دەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران مانگێکی دەستکردی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پارکەکانی دهۆک شوێنی خواردن و خواردنەوە بۆ پشیلە دروستکراون
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چین گەورەترین بەنداو لە جیهان دروست دەکات
23 تەممووز
فایلی خەڵک؛ هاندەرانی یانەی هەولێر داواکارییەک لە هەوراز گوڵپی دەکەن
23 تەممووز
ڕاغب عەلامە بەهۆی "ماچ"ـێکەوە تووشی کێشە دەبێت و ئاهەنگەکانی ڕادەگیرێن
23 تەممووز
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پارکەکانی دهۆک شوێنی خواردن و خواردنەوە بۆ پشیلە دروستکراون