وەزارەتی نەوتی عێراق: داهاتی هەناردەکردنی نەوت لە مانگی ڕابردوودا نزیکەی حەوت ملیار دۆلار بوو
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی کێڵگەیەکی نەوت لە بەسرە. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی نەوتی هەناردەکراو و داهاتەکەی لە مانگی ڕابردوودا ئاشکرا کرد، نزیکەی 100 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەکردووە کە داهاتەکەی نزیکەی حەوت ملیار دۆلار بوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: بەپێی ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) کۆی گشتیی بەهای هەناردەکردن و داهاتی نەوتی خاو لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوو، بڕی 98 ملیۆن و 882 هەزار و 613 بەرمیل هەناردەکراوە، داهاتەکەش زیاتر لە شەش ملیار و 698 ملیۆن و 21 هەزار دۆلار بووە.
زانیاریی زیاتر: ئامارەکە ئاماژە بەوە دەکات، "کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی حوزەیران لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی 97 ملیۆن و 718 هەزار و 994 بەرمیل بووە، لەکاتێکدا هەناردەی کێڵگەی قەیارە 946 هەزار و 741 بەرمیل بووە، هاوکات بڕی هەناردەکردن بۆ ئوردن 216 هەزار و 878 بەرمیل بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 خولەک لەمەوپێش
دوای زیاتر لە 31 ساڵ وەیسی ئاكتاش ئازادبوو
- بزنس
- 18 خولەک لەمەوپێش
مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە بەریتانیا بەهۆی فرۆشتنی گۆشتی حەڵاڵی ساختە دوو کەس زیندانی کران
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ: لە کابینەی نۆیەمدا بەرهەمی کشتوکاڵی ئاکرێ 200% زیادیکردووە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا کەسێک 16 کیلۆ زێڕ دەدزێت و دەستگیر دەکرێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران مانگێکی دەستکردی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پارکەکانی دهۆک شوێنی خواردن و خواردنەوە بۆ پشیلە دروستکراون
25 تەممووز
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 خولەک لەمەوپێش
دوای زیاتر لە 31 ساڵ وەیسی ئاكتاش ئازادبوو
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
عێراق بەردەوامە لە ڕێگریكردنی چوونی بەرهەمی مریشكی هەرێمی كوردستان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
لە بەلوجستان هێرشێکی تیرۆریستی ئەنجامدرا و بریندار هەیە
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
زێلێنسکی داوای 65 ملیار دۆلار بۆ بەردەوامیی جەنگ دژی ڕووسیا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن و عێراقچی بە تەلەفۆن پرسی غەززەیان تاوتوێ کرد