ئەمریکا و فەرەنسا و سووریا لەسەر ئاستی باڵا کۆبوونەوە

شەیری بکە لە:
ئەمریکا و فەرەنسا و سووریا لەسەر ئاستی باڵا کۆبوونەوە

ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا و ژان نۆئێل بارۆ، وەزیری دەرەوەت فەرەنسا و تۆم باراک، نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا

ئاڤا نیوز

لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا، شاری پاریس میوانداری کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی ئەمریکا و فەرەنسا و سووریای کرد.

وێنە گەورەکە: ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان ئیسرائیل و سووریا و دەستەبەرکردنی مافی کورد لەو وڵاتە چڕکردووەتەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە ڕاگەیێنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ژان نۆئێل بارۆ، وەزیری دەرەوە لە پاریس لەگەڵ هاوتا سوورییەکەی ئەسعەد شەیبانی و تۆم باراک، نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا کۆبووەوە.

زانیاریی زیاتر: کۆبوونەوەکە ڕاشکاوانە و بەرهەمدار بووە و هەر سێ لایان جەختیان لەسەر پێویستی دەستپێکردنی هەوڵی خێرا و بەرچاو کردەوە بۆ سەرخستنی پرۆسەی گواستنەوەی سیاسی لە سووریا و مسۆگەرکردنی یەکپارچەیی، سەقامگیری، سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا. هەروەها ڕێککەوتن لەسەر پتەوکردنی هاوکارییەکان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە هەموو شێوەکانییەوە و بەهێزکردنی تواناکانی حکومەتی سووریا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنییەکان لە ڕێگەی دامەزراوەکانی دەوڵەتەوە.

ئەمەش بزانە: یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە، پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی حکومەتی سووریا بوو بۆ ئاشتەوایی نیشتمانی، بەتایبەتی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و پارێزگای سوەیدا. هەروەها بڕیاردرا کە لە نزیکترین کاتدا، گەڕی داهاتووی دانوستانەکان لە پاریس لەنێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بەڕێوەبچێت، بەمەبەستی جێبەجێکردنی تەواوەتی ڕێککەوتنی 10ـی مانگی ئازار.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ