
کارمەندێکی پڕۆژەی ڕووناکی لەکاتی ئەرکدا
ئاڤا نیوز
ژمارەیەك گەڕەكی سوودمەندبووی پرۆژەی ڕووناكی، گرفتی پچڕانی كارەبایان هەبوو، وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستانیش چاككردنەوەی گۆڕەڕی كارەبای لە وێستگەی دابەشكردنی كارەبای پارك ڕاگەیاند و گرفتەكەیان چارەسەر بوو.
وێنە گەورەكە: لەماوەی ڕابردوودا، بەهۆی كێشەی تەكنیكی لە گۆڕەڕەكانی كارەبا لە وێستگەی دابەشكردنی كارەبای پارك، چەند ناوچەیەكی شاری هەولێر لەژێر پرۆژەی ڕووناكی، تووشی پچڕانی كاتیی كارەبا دەبوون، بەهۆیەوە كاریگەری لەسەر زیاتر لە 50 هەزار هاووڵاتی هەبوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، دوای بەدوداچوونی تیمەكانی وەزارەتی كارەبا بۆ دۆزینەوەی كێشەكە، ڕاستەوخۆ كارەكانیان دەستپێكرد بۆ چارەسەركردنی و چاككردنەوەی گۆڕەڕی كارەبای وێستگەی دابەشكردنی كارەبا بە تێچووی 100 ملیۆن دینار، ئێستا هاووڵاتیان كارەبای بەردەوامی پرۆژەی ڕووناكییان هەیە.
كاریگەرییە ئەرێنییەكان: چاككردنەوەی گۆڕەڕی كارەبای وێستگەی دابەشكردنی كارەبا، دەبێتە خۆی چارەسەربوونی پچڕانی كارەبا بەشێوەیەكی بەرچاو لە گەڕەكەكانی: سەربەستی، ناز ناز، پارك ڤیو، بەختیاری، ناز سیتی، دریم سیتی، گوندی ئینگلیزی، پرۆژەی ئیمپایەر، فڕۆكەخانە، مارعۆدە و بەشێكی عەنكاوە.
دوای ڕاگەیاندنی پرۆژەی ڕووناكیی كارەبای 24 كاتژمێری لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024، لەلایەن سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، تاكو ئێستا سەرووی دوو ملیۆن هاووڵاتی، كارەبای بەردەوامیان بۆ دابینكراوە و جێبەجێكردنی پرۆژەكەش لە تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ وادەی کردنەوەی ناوەندی خۆراک لە غەززە ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 58 خولەک لەمەوپێش
دۆسیەی خانەنشینی سێ تەمەنەکە تەواو دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر پیاوێک زیاتر لە 45 ساڵە پیکابێکی هەیە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق 56 ژمارەیەکی شوومە؛ تا ئێستا ئەو ژمارەیە نەدراوە بە هیچ بەربژێرێک
20 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر هاووڵاتیەكی بەساڵاچوو چوار ڕۆژە بێسەروشوێنە؛ خانەوادەكەی هانا بۆ ئاڤا دەهێنن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق حیزبێکی نوێ ڕاگەیێنرا کە تەواوی ئەندامەکانی ئافرەتن
29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات
29 تەممووز
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ وادەی کردنەوەی ناوەندی خۆراک لە غەززە ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پلاندانانی عێراق بۆ ئاڤا: کەمترین ڕێژەی هەژاری لە هەولێرە