شاندی ئیمرالی جارێكی دیكە لەگەڵ ئۆجەلان كۆ بوونەوە

شەیری بکە لە:
شاندی ئیمرالی جارێكی دیكە لەگەڵ ئۆجەلان كۆ بوونەوە

وێنەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و لۆگۆ پارتی دەم

ئاڤا نیوز

شاندێكی دەم پارتی كە تایبەتن بە سەردانیكردنی دوورگەی ئیمرالی، بۆ جاری حەوتەم لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان كۆ بوونەوە.

 

وێنە گەورەكە: لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و دوای داواكاری عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیكراوی پەكەكە، ڕۆژی 11ـی تەمموزی 2025، یەكەم قۆناغی چەكدانانی پەكەكە لە ئەشكەوتی جاسەنەی سنووری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو، تێیدا 15 گەریلای پیاو و 15ـی ئافرەت چەكەكانیان سووتاند، ئەوكات بەسێ هۆزات، هاوسەۆكی كەجەكە و سەرپەرشتیاری ئەو گروپە چەكدارەی كە چەكەكانیان سووتاند، ڕایگەیاند، پێویستە حكومەتی ئەنقەڕەش هەنگاوی كردەیی لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی پیشان بدات و گەرەنتی گەڕانەوەی گەریلاكانیش بۆ توركیا بكرێت.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەكان نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، 25-7-2025، شاندێكی دەم پارتی كە پێهاتوون لە پەروین بوڵدان، میتحەت سەنجار، ئۆزگور فایەق، سەردانی دوورگەی ئیمرالییان كردووە و لەوێ لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) كۆبوونەتەوە و تاوەكوو ئێستا زانیاری سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ ڕانەگەیێنراوە.

ئەمەش بزانە: ساڵی ڕابردوو دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی مەهەپە، بانگەوازێكی بۆ دەستپێكردنەوەی سەردانەكانی ئیمڕاڵی پێشكەش كرد، دوای ئەوە لە ڕۆژی 28-1-2024، یەكەم شاندی ئیمراڵی كە پێكهاتبوون لە پەروین بوڵدان و سڕی سوورەیا ئۆندەر، سەردانی دوورگەی ئیمرالیان كرد و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك كۆ بوونەوە.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ