بەرپرسێکی باڵای داعش لە سووریا کوژرا

شەیری بکە لە:
بەرپرسێکی باڵای داعش لە سووریا کوژرا

ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆ سەر چەکدارانی داعش

ئاڤا نیوز

لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا بۆ سەر چەکدارانی داعش لە سووریا، چوار چەکدار لەنێویاندا بەرپرسێکی باڵای عێراقیی داعش کوژروان.

چیرۆکی سەرەکی: بەپێی سەرچاوەیەکی ئەمنیی سووریا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 25-7-2025، هێزێکی هاوبەشی وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی ناوخۆ، بە پاڵپشتیی هێلیکۆپتەری سەربازی و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان بۆ سەر شانەکانی ڕێکخراوی داعش لە شاری باب لە لادێکانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب ئەنجامداوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا چوار چەکداری داعش، کە یەکێکیان پەرپرسێکی باڵای ئەو ڕێکخراوەیە و  خەڵکی عێراقە کوژروان.

زانیاریی زیاتر: بەپێی میدیا عەرەبییەکان، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، سەرچاوەکان ناو و ناسنامەی کوژراوەکانیان ئاشکرا نەکردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ