سەرۆکوەزیرانێکی پێشووی ئیسرائیل داوای ڕووخاندنی حکومەتەکەی نەتانیاهۆ دەکات

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیرانێکی پێشووی ئیسرائیل داوای ڕووخاندنی حکومەتەکەی نەتانیاهۆ دەکات

ئەیهود باراک، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل

ئاڤا نیوز


ئەیهود باراک داوا دەکات لە ڕێگەی خۆپیشاندان و مانگرتنی گشتییەوە حکومەتەکەی نەتانیاهۆ بڕوخێنرێت.

لێدوانی فەرمی: ئەیهود باراک، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل، ڕایگەیاند: ئەو ئیسرائیلەی کە دەمانناسی و دیدگای زایۆنیستەکان بەرەو داڕمان دەڕوات و دەبێت بە بوێرییەوە لە دۆخەکە بڕوانین.

- ئیسرائیل خەریکە دەبێتە دەوڵەتێکی بێزراو لە جیهاندا، هەروەها زۆرینەی خەڵک متمانەیان بە حکومەت لەدەستداوە.

- ئیسرائیل لە لوبنان و ئێران و سوریا دەستکەوتی گەورەی بەدەستهێناوە، بەڵام لە شەڕی کەرتی غەززەدا گیرمان خواردووە.

- خوێن دەڕژێرێت، خێزانی سەربازە یەدەگەکان دادەڕمێن، بارمتەکانیش بوونەتە قوربانیی مانەوەی نەتانیاهۆ لە دەسەڵات.

- تاکە جووڵەیەک کە بتوانێت ئیسرائیل ڕزگار بکات، نافەرمانیی مەدەنی و مانگرتنی گشتییە تا ئەو کاتەی حکومەت دەگۆڕدرێت یان سەرۆکوەزیرانەکەی دەست لەکار دەکێشێتەوە.

- بنیامین ناتانیاهۆ لەلایەن دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان بە تاوانی جەنگ لە غەززە داواکراوە.

-کاتێک ملیۆنێک ئیسرائیلی بێنە سەر شەقامەکان، حکومەت دەڕوخێت.

- کاتی ئەوە هاتووە هەموومان بەدرێژایی هەفتە بڕژێنە سەر شەقامەکان. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ئۆکتۆبەری 2023ـەوە ئیسرائیل هێرشی سەر غەززەی دەستپێکردووە و نزیکەی 70 هەزار کەسی لە کەرتەکە کوشتووە کلە زۆربەیان منداڵ و ژنن. دادگای دادی نێودەوڵەتی نەتانیاهۆی بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگی تۆمەتبار کردووە و فەرمانی گرتنی بۆ دەرکردووە.

ئەمەش بزانە: بەردەوامیی کوشتار و برسیکردنی خەڵکی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە بووەتە هۆی زیانگەیاندن بە ئابڕووی ئیسرائیل لە سەر ئاستی جیهان و ئەمەش ناڕەزایی ناوخۆیی بەشێک لە خەڵک و پارتە سیاسییەکانی ئیسرائیلی لێکەوتووەتەوە. 



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ