کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەبێتە 24 کاتژمێری

شەیری بکە لە:
کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەبێتە 24 کاتژمێری

ئاڤا نیوز

پڕۆژەی ڕووناکی بەردەوامە لە فراوانبوون، دوای تەواوکردنی سەنتەری شارەکان ئیدارە سەربەخۆ و قەزاکانیش دەگرێتەوە، لە ئیدارەی سۆران هەموو ئامادەکارییەک کراوە.

وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕووناکی، پڕۆژەیەکی ستراتیژیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە لە کابینەی نۆیەم بڕیاری لەسەر درا و کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەپێی ئەو پلانەی دانراوە تا کۆتایی ساڵی 2026 کارەبای سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان دەبێتە 24 کاتژمێری بە تێچووی کەمتر و لە ژینگەیەکی پاکتر، تاوەکو ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەکە سوودمەندن.

لێدوانی فەرمی: هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ئاڤای گوت، "کۆتایی مانگی نۆ پڕۆژەکە دەگاتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سۆران هەموو ئامادەکارییەک بۆ ئەو مەبەستە کراوە پێش ساڵی نوێ دانیشتووانی سنوورەکە لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن."

ئەمەش بزانە: ئیدارەی سەربەخۆی سۆران شەش قەزا لەخۆدەگرێت، زیاتر لە 85 هەزار هاوبەشی کارەبا هەن و پڕۆژەی ڕووناکی دەیانگرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ