پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێکی ڕووداوی کوشتن و ماتۆڕسوارێکی جانتا ڕفێنی دەستگیر کرد
- هەواڵ
- 29 تەممووز

وێنەی دوو ئۆتۆمبێلی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی
ئاڤا نیوز
پۆلیسی سەیدسادق، ئەمڕۆ دوو تۆمەتباری دەستگیرکردووە، یەکێکیان گەنجێکە باوکی خۆی کوشتووە، ئەوەی تریان بە ماتۆڕسکیلێکەوە جانتای لە شانی ئافرەتێک ڕفاند بوو.
لێدوانی فەرمی: سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ئاڤا میدیای وت، ئەو تۆمەتبارەی پێنج ڕۆژ لەمەوبەر لە سەیدسادق کەسێکی کوشت دەستگیرکرا، دەرکەوت تۆمەتبار کوڕی کوژراوەکەیە و تەمەنی 24 ساڵە. هۆکاری ڕووداوەکە بەیەکەوە نەگونجانییان بووە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی سەیدسادق گەنجێکی تەمەن 25 ساڵەیان دەستگیرکرد. چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بە سواری ماتۆڕەوە جانتای لە شانی ژنێک ڕفاندبوو. وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت: ئەو گەنجە خەڵکی سنوورەکەیە، ویستویەتی پارەی دەستکەوێ، جانتاکە بڕێک پارەی تیا بووە.
بەوتەی سەرکەوت ئەحمەد، ماوەیەک بوو ڕووداوی لەم شێوەیە کۆتایی هاتبوو، بەڵام ئێستا ئەم ڕووداوانە تازە سەریانهەڵداوەتەوە. هۆکاری سەرەکی زۆری ژمارەی ماتۆڕە بەدەستی گەنجانەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە شانەیەکی داعش لە کەمپی هۆل هەڵدەوەشێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر پیاوێک زیاتر لە 45 ساڵە پیکابێکی هەیە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق 56 ژمارەیەکی شوومە؛ تا ئێستا ئەو ژمارەیە نەدراوە بە هیچ بەربژێرێک
22 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر هاووڵاتیەكی بەساڵاچوو چوار ڕۆژە بێسەروشوێنە؛ خانەوادەكەی هانا بۆ ئاڤا دەهێنن
23 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق حیزبێکی نوێ ڕاگەیێنرا کە تەواوی ئەندامەکانی ئافرەتن
29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات
29 تەممووز
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە شانەیەکی داعش لە کەمپی هۆل هەڵدەوەشێنێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ستراتیژیی گواستنەوەی ئاوی دووکان - سلێمانی بەمنزیكانە دەستپێدەكات