لە شەش مانگدا 801 گازگرتنی سەگ لە هەولێر تۆمار کراوە

شەیری بکە لە:
لە شەش مانگدا 801 گازگرتنی سەگ لە هەولێر تۆمار کراوە

سەگێکی بێلانە. وێنە: محەممەد شوانی ، ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ 801 کەس بەهۆی گازگرتنی سەگ لە هەولێر ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

 

چیرۆکی سەرەکی: زۆربوونی ژمارەی سەگی بێلانە هاونیشتمانیانی بێزار کردووە، چەندین حاڵەتی گازگرتنی سەگی بێلانە تۆمار کراون و بەشێکیان بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە گیانیان لەدەست داوە.

 

لێدوانی فەرمی: سامان سەلمان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستیی هەولێر بە ئاڤای گوت: لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ 801 کەس بەهۆی گازگرتنی سەگ ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون، لەو ژمارەیە 326 کەسیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا کراون و 475 کەسیشیان لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات چارەسەریان بۆ کراوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر کەسێک سەگ گازی لێ بگرێت دەبێت ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێت و چارەسەری پێویستی بۆ بکرێت و دەرزی دژە هاری سەگی لێ بدرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ