
وێنەی ئەو دوو پارێزەرەی کە لە کاندیدبوون دوورخرانەوە
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی دوو چالاکوانی بواری ئافرەتان لە کاندیدی بۆ پەرلەمانی عێراق کە دژی هەمواری یاسای باری کەسیی کاریان کردبوو.
چیرۆکی سەرەکی: کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وردبینیی بۆ ناوی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان تەواو کرد و "بەهۆی تەواونەکردنی مەرجەکان" 70 کاندیدی دوورخستەوە.
زانیاریی زیاتر: هەر لە چوارچێوەی ئەو بڕیارەی کۆمیسیۆندا هاتووە، هەر یەکە لە قەمەر سامەرائی و زەینەب جەواد شەمحانی لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دووربخاتەوە کە دوو چالاکوانی بواری مافەکانی ئافرەتنن و لە ماوەی ڕابردوودا بە تووندی دژی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسی وەستانەوە و ڕۆڵێكی بەرچاویان لە میدیاکان و چالاکی مەیدانی هەبوو لە دژایەتیکردنی هەموارەکە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی دووشەممە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، کە هۆکاری دوورخستنەوەی قەمەر سامەرائی و زەینەب جەواد لە کاندیدبوونیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان بۆ لێدوانی نەشیاو و پێشێلکردنی ڕەوشتی گشتی و بنەماکانی ڕەفتاری باش دەگەڕێتەوە.
زانیاریی زیاتر: قەمەر سامەرائی و زەینەب جەواد هەردووکیان پارێزەرن و لە ماوەی ڕابردوودا چالاکوانێکی چالاک و سەرسەخت بوون، لە ساڵی ڕابردوو بە تایبەتی لە کۆتایی ساڵەکە لە کاتی ئامادەکردنی ڕەشنووسی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسیی ژمارە 188ی ساڵی 1959 لەلایەن پەرلەمانەوە و دواتر دەنگدان لەسەری دیارترین دوو کەسایەتیی بوون کە دژایەتیی هەموارکردنی ئەو یاسایەیان دەکرد و لە میدیاکاندا دەردەکەوتن و چەندین جار بەشداربوون لە خۆپیشاندانەکانی دژی حکومەت و گرووپە چەکدارەکان کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زەینەب جەواد ماوەی ڕابردوو لەلایەن هێزێکی حەشدی شەعبییەوە دەستبەسەرکرا و مۆبایلەکەی لێسەندرا، دواتریش هەندێک وێنەی تایبەتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرانەوە، تائێستاش کاردانەوەی ئەم دۆسیەیە لە شەقامی عێراق کۆتاییان نەهاتووە و وەک دەستبردن بۆ ژیانی تایبەتی ئەو خانمە لەلایەن هێزەکەی حەشدی شەعبییەوە لە قەڵەم دەدرێت.
ئەمەش بزانە: لە ساڵی ڕابردوودا بەهۆی چالاکییەکانی، سەندیکای پارێزەران بڕیاریدا قەمەر سامەرائی بۆ ماوەی ساڵێک قەدەغە بکات لەوەی پیشەی پارێزەرایەتیی بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک پارکێکی گەورە لەسەر ڕووبەری 48 دۆنم زەوی دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
8 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ گرفتی كارەبای بازاڕی دۆلارەكەی هەولێر و سلێمانی دەكات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێکارانی پاککەرەوە لە نەخۆشخانەکانی هەولێر سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ هاووڵاتیانی: گەشت بۆ عێراق مەکەن