شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەکانیان لە بەغدا دەستپێدەکەن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لۆگۆی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
شاندی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوتن و بڕیارە لەگەڵ هاوتاکانیان لە وەزارەتی دارایی عێراق، هەڵوەستە لەسەر خەرجی و داهاتی مانگەکانی شەش و حەوت بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: لە کۆبوونەوەی دوێنێ سێشەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، داوای کردووە کە شاندێک لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی بەغدا بکات بۆ ئەوەی ئەو لیژنانەی پێشتر پێکهێنرابوون، دەست بە کارەکانیان بکەن.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "شاندەکە لە وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان پێکهاتوون، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ هاوتاکانیان لە وەزارەتی دارایی عێراق کۆدەبنەوە و ڕوونکردنەوە لەسەر خەرجی و داهاتی مانگەکانی شەش و حەوت دەدەن، لەو پەراوێزەشدا پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەخرێتە بەرباس."
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی مانگەکانی شەش و حەوت، تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی شەشی ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە، جگە لەوەی داهاتی نانەوتی مانگی شەش ئامادەکراوە، تەنیا ماوەتەوە سەر ئەوەی بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
تەرمی کۆچبەرێکی کورد دەگەڕێنرێتەوە هەرێمی کوردستان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 59 خولەک لەمەوپێش
لە کەرتی غەززە لە 24 کاتژمێردا 88 کەس کوژراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
تەرمی کۆچبەرێکی کورد دەگەڕێنرێتەوە هەرێمی کوردستان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 59 خولەک لەمەوپێش
لە کەرتی غەززە لە 24 کاتژمێردا 88 کەس کوژراون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگرێکی گەورە لە فەرەنسا کەوتووەتەوە کەسێک بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا