هەفتەی داهاتوو زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی لەسنووری شەمامک دابەش دەکرێن

شەیری بکە لە:
هەفتەی داهاتوو زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی لەسنووری شەمامک دابەش دەکرێن

بەشێک لەو زەوییانەی کە بۆ فەرمانبەران ئامادەکراوە، وێنە: ئاڤا

ئاڤا نیوز

بەشێکی دیکەی فەرمانبەرانبەرانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکانی هەولێر لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن، هەفتەی داهاتوو تیروپشک بۆ دابەشکردنی زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی لە سنووری ناحیەی شەمامک دەکرێت.

وێنە گەورەکە: زیاتر لە 25 هەزار پارچە زەوی لە سنووری پارێزگای هەولێر بەچەند قۆناغێک دابەش کراون، پرۆسەکە بەردەوامە و  ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی ماون زەوییان پێدەدرێت.

لێدوانی فەرمی: مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر بە ئاڤای گوت، "بڕیاربوو سبەی پێنجشەممە تیروپشک بۆ ژمارەیەک زەوی دیکە بکەین، بەڵام بەهۆی چەند گرفتێک ڕۆژانی یەکشەممە یان دووشەممە تیروپشک بۆ دابەشکردنی زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە لە سنووری شەمامک دەکەین."

هۆکارە زانراوەکان: بەشێکی زۆری ئەوانەی فۆرمی وەرگرتنی زەوییان پڕکردووەتەوە، پێشووتر سوودمەند بوون ئەمەش کاریگەری لەسەر پرۆسەکە کردووە، چونکە بۆ وردبینی لەهەر ناوێک چەند کاتژمێرێکی پێویستە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ