زیاتر لە شەش هەزار زیارەتکاری ڕووسی و جۆرجی بە هەولێردا تێپەڕیوون
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

خێمە و شوێنی مانەوەی زیارەتکارانی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بۆ چوارەم ساڵە هەرێمی کوردستان پێشوازی لە زیارەتکارانی شیعە مەزهەب دەکات. ئەمساڵ زیاتر لە شەش هەزار زیارەتکاری ڕووسی و جۆرجی و ئازەربایجانی بە هەولێردا بەرەو نەجەف و کەربەلا ڕۆیشتوون.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لە چلەی ئیمام حوسێن کە دەکەوێتە ناوەڕاستی مانگی ئاب، بە ملیۆنان زیارەتکار لە وڵاتانی جیاوازەوە ڕوو لە نەجەف و کەربەلا دەکەن، یەکێک لەو ڕێگایانەی زیارەتکاران هاتووچۆی پێدا دەکەن سێ دەروازە وشکانییەکەی هەرێمی کوردستانە، حاجی ئۆمەران، باشماخ و پەروێزخان.
لێدوانی فەرمی: سالار تەحسین، بەڕێوەبەری پاسپۆرت و نشینگەی حاجی ئۆمەران بە ئاڤا میدیای وت، لە ڕۆژی 30 مانگەوە هاتووچۆی زیارەتکاران دەستیپێکردووە. زیارەتکاران پێکهاتوون لە خەڵکی ئێران، تورکیا، جۆرجیا، ڕووسیا و ئازەربایجان. لەماوەی 11 ڕۆژدا شەش هەزار و 500 زیارەتکار بە دەرەوازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران هاتووچۆیان کردووە.
بەوتەی سالار تەحسین، زیارەتکارانی ئێران و تورکیا ڤیزایان ناوێ، بەڵام ئەوانەی لە وڵاتانی دیکەوە دێن بۆ نموونە ڕووسیا، جۆرجیا و ئازەربایجان پێویستیان بە ڤیزا هەیە و چوار جۆر ڤیزا بۆ ئەوان هەیە. (ڤیزای موقەدەسە) پێویستە پێشتر وەرگیرا بێت و عێراق ئەو جۆرە ڤیزایە دەداتە زیارەتکاران، (ڤیزای ئەلیکترۆنی فیدراڵی)، (ڤیزای ئەلیکترۆنی هەرێمی کوردستان) ئەگەر ئەو زیارەتکارانە ئەو سێ جۆر ڤیزایەیان نەبوو، لە دەروازەی حاجی ئۆمەران (ڤیزای ئیسترالی) کە تایبەتە بە زیارەتکارەکاران، دەدرێت.
ئەوە پێویستە بیزانیت: زیارەتکاران لە مەرزی حاجی ئۆمەرانەوە کە دێنە هەرێمی کوردستان لە دەروازەکە پشوویەکی کورت دەدەن، دواتر لە سۆران بنکەیەک دانراوە بۆ پشووی کاتی، دواتریش دێن بۆ هەولێر. ئەمساڵ شاری هەولێر وەک ترانزێت دیاریکراوە، لەناو پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە هۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتی شوێن ئامادەکراوە بۆ مانەوە، خواردن و خواردنەوە و پێداویستی تەندروستی ئامادەکراوە. خزمەتگوزاری کۆستەریش بە کەمترین نرخ دانراوە بۆ ئەوەی زیارەتکاران بە کەمترین تێچوو تا نەجەف و کەربەلا و بەغدا بڕۆن. تیمێک تا بازگەی شێراوە زیارەتکاران بەڕێ دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
بەشە بەنزینی دهۆک گەڕایەوە دۆخی ئاسایی
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان فریای کارەبای عێراق کەوت
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
خانەی منداڵانی ساوایانی هەولێر دوای نۆژەنکردنەوەی دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نەیزەکێک 20 ملیۆن ساڵ لەزەوی کۆنترە؛ لە ئەمریکا دەکەوێتە خوارەوە
38 خولەک لەمەوپێش
پێنج هەڵە چا بۆ ژەهر دەگۆڕێت
47 خولەک لەمەوپێش
ئامادەكاری بۆ یانزەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە دەكرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەردار حوسێن: ئۆتۆمبێلەکانی تۆیۆتا کە لە چین دروستکراون بۆ کەشوهەوای عێراق گونجاو نین
6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پێشانگای سەبەتەی ترێ دەکرێتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
بەشە بەنزینی دهۆک گەڕایەوە دۆخی ئاسایی
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان فریای کارەبای عێراق کەوت
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی لەگەڵ شاندێكی شێخ و كەسایەتیی هۆزەكانی عێراق كۆ بووەوە
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
خانەی منداڵانی ساوایانی هەولێر دوای نۆژەنکردنەوەی دەکرێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوژانەوەی کارەبای عێراق کاریگەری لەسەر کارەبای هەرێمی کوردستان نابێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: کۆتاییهێنان بە بەرنامەی ئەتۆمی هێڵی سوورە