
کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی پەرلەمانی تورکیا بۆ پرۆسەی ئاشتی. وێنە؛ Daily Sabah
ئاڤا نیوز
نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلمای تورکیا ڕایگەیاند، ئەرکی سەرەکی کۆمیسیۆن چاودێریکردن و بەڕێوەبردنی پرۆسەکەیە لە دوای چەکدانان، بۆ ئەمەش هەندێک یاسا هەموار دەکرێنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: کۆمیسیۆنی پەرلەمانی تورکیا بۆ پرۆسەی ئاشتی بۆ جاری سێیەم کۆبووەوە، سەرۆکی پەرلەمانیش ڕایگەیاند: کاری سەرەکی کۆمیسیۆن پتەوکردنی پەیوەندیی برایەتی و نەتەوەییە لە تورکیا.
لێدوانی فەرمی: نوعمان کورتوڵمووش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کە هاوکات سەرۆکی کۆمیسیۆنی پەرلەمانی تورکیایە بۆ پرۆسەی ئاشتی، ڕایگەیاند: ئەرکی سەرەکی کۆمیسیۆن چاودێریکردن و بەڕێوەبردنی پرۆسەکەیە لە دوای چەکدانان، بۆ ئەمەش هەندێک یاسا هەموار دەکرێنەوە، خاڵی وەچەرخان لە کارنامەکەدا، گفتوگۆکردنە لەسەر پرسەکانی دیموکراسی، چونکە کارنامەیەکی گرنگی کۆمیسیۆنە.
٠ لە دوو کۆبوونەوەی پێشوودا بە کۆی دەنگ بڕیارەکان دراون و دەمانەوێت ئەم کۆدەنگییە بەردەوام بێت، هەروەها کۆمیسیۆن بەناوی گەلەوە بەرپرسیارێتی کارەکانی خۆی دەگرێتە ئەستۆ.
٠ کۆمیسیۆن کار بۆ لابردنی بەکارهێنانی چەک دەکاتەوە، لە نێو کۆمەڵگە و هەروەها پتەوکردنی یەکڕیزی و برایەتی نەتەوەیی و کارەکانی لە بواری ئازادی و دیموکراسی و سەروەری یاسادا جێبەجێ دەکات.
باکگراوند: ڕۆژی هەینی، 2025-08-08، کۆمیسیۆنی دیموکراسی، برایەتی و یەکڕیزی نیشتمانیی پەرلەمانی تورکیا، بۆ دووەمین جار کۆبووەوە، هەر یەکە لە ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا ، عەلی یەرلیکایە، وەزیری ناوخۆ و یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی وڵاتەکە، بانگهێشتی کۆبوونەوەکە کرابوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆمیسیۆنەکەی پەرلەمان تایبەت بە پرۆسەی ئاشتی لە 51 ئەندام پێکدێت، ئاکپارتی 22 ئەندام، جەهەپە 11 ئەندام، هەریەکە لە دەم پارتی 5 و مەهەپە 4 ئەندام، یەنی یۆڵ 3 ئەندام، پارتەکانی دیکە کە فراکسیۆنیان نییە، هەر یەکەیان ئەندامێکیان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
پووتین: سەردانەکەم بۆ ئەلاسکا زۆر بەسوود بوو
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: هۆشداری دەدات؛ ڕووسیا پابەندی بەڵێنەکانی نابێت
- ڕاپۆرت
- 22 خولەک لەمەوپێش
پووتین چاوی لە دڵی پیشەسازی ئۆکراینایە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نمایشی مەلەوانیی دانیشتوانی گوندێكی بەردەڕەش سەرنجی سەردانیكارانی ڕاكێشاوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی چینی بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەیەمی وڵاتانی عەرەبییە لە کڕینی ئۆنلایندا
15 ئاب
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە نزم دەبنەوە
15 ئاب
توندوتیژیی بەرامبەر پیاوان زیادبووە؛ لەژێر فشارێكی سەختی ئابووریدان
14 ئاب
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
پووتین: سەردانەکەم بۆ ئەلاسکا زۆر بەسوود بوو
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: هۆشداری دەدات؛ ڕووسیا پابەندی بەڵێنەکانی نابێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
189 کاندید لە کێبەرکێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوورخرانەوە