پۆڵا سیروان تاڵەبانی: هەندێک پۆست ماوە لەگەڵ پارتی یەکلایی بکەینەوە

شەیری بکە لە:
پۆڵا سیروان تاڵەبانی: هەندێک پۆست ماوە لەگەڵ پارتی یەکلایی بکەینەوە

پۆڵا سیروان تاڵەبانی، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان

ئاڤا نیوز

پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان چڕکراوەتەوە، ئەندامێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی لەوبارەیەوە دەڵێت: 'هەنگاوەکان لە ڕۆژانی داهاتوو چڕدەکرێنەوە'.

وێنە گەورەکە: ڕۆژی 14-8-2025، هەردوو شاندی دانووستانکاری پارتی و یەکێتی، لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر کۆبوونەوە و جەختیان لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و دەستبەکاربوونەوەوەی پەرلەمان لە مانگی ئەیلوول کردەوە.

لێدوانی فەرمی: پۆڵا سیروان تاڵەبانی، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ڕێککەوتن لەسەر دیدگای هاوبەش و ستراتیژی و بەڕێوەبردنی حکومەت کراوە، لەسەر زۆرینەی شتەکانیش ڕێککەوتن کراوە، تەنیا هەندێک پۆست ماوە یەکلایی بکرێنەوە.

ئەندامەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی وتیشی: یەکێتی و پارتی بیروڕای جیاوازیان لەسەر هەندێک پۆست هەیە، هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت چڕتر دەکرێنەوە، لەم ماوەیەدا کۆبوونەوەکانی شاندی دانووستانکار بەردەوام دەبن.

باکگراوند: ڕۆژی 20-10-2024، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، لە 2ی 12ی هەمان ساڵ یەکەمین کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، کە ئەندامانی پەرلەمان سوێندی یاساییان خوارد، تاوەکو ئێستا هیچ کۆبوونەوەیەکی دیکەی پەرلەمان ئەنجامنەدراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ