%70ی کارەکانی شەقامی جووتسایدی حاجی ئۆمەران تەواو بووە

شەیری بکە لە:
%70ی کارەکانی شەقامی جووتسایدی حاجی ئۆمەران تەواو بووە

مەرزی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران

ئاڤا نیوز

کارکردن لە شەقامی جووتسایدی حاجی ئۆمەران بەردەوامە و تاوەکو ئێستا 70٪ی کارەکانی تەواو کراوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، شەقامی جووتسایدی حاجی ئۆمەران لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار قیرتاو دەکرێت، تیمێكی ئەندازیاری سه‌ر به‌ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سۆران سەرپەرشتیی کارەکانی پڕۆژه‌كه‌ ده‌كات.

لێدوانی فەرمی: هەژار حەکیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هەر دووکان و خانوویەک بەر ڕێگاکە کەوتبێت،قەرەبوو دەکرێنەوە و ڕەزامەندیش بۆ قەرەبووکردنەوەیان وەرگیراوە.

زانیاریی زیاتر: درێژی شەقامەکە دوو هەزار و 500 مەترە، ماوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە 365 ڕۆژە، تاوەکو ئێستا 70٪ی کارەکانی تەواوبووە.

خاڵە ئەرێنییەکان: دیواری پاڵپشتی بەدرێژای شەقامەکە بۆ پاراستنی لە کاتی داڕمانی بەفر دروست کراوە، هەروەها شوێنی وەستانی کاتی تێدا دیاری کراوە، ڕووناکی و سەوزایی بۆ شەقامەکە بە دیزاینی مۆدێرن دروستکراوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکەمین شەقامە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق، کە بە سیستمی ژێر زەوی ئاو و کارەبا و ئاوەڕۆی بۆ دانراوە.

بۆچی گرنگە: بڕیارە لە مانگی 10ی ئەمساڵ سەرجەم کارەکانی کۆتایی بێت، بەتەواوکردنی ئەم پڕۆژەیە جووڵەی ئابووری و گەشتیاری سنوورەکە زیاتر گەشە دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ