لۆگۆی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، تا ئێستا تەنیا لە دوو بازنە لیستی ناوی بەربژێرەکانی ڕادەستی کۆمیسیۆن کردووە و لە بازنەی هەولێر و سلێمانی هێشتا ڕادەستی نەکردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ وادەی ڕادەستکردنی ناوی بەربژێری حيزبەکان بۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ 31ی ئەم مانگە درێژکرایەوە، پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان تا ئێستا تەنیا لە بازنەی دهۆک و هەڵەبجە ناوی بەربژێرەکانی ڕادەستی کۆمیسیۆن کردووە.
لێدوانی فەرمی: فەرهاد تۆفیق، گوتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە بازنەی هەولێر و سلێمانی هێشتا ناوی بەربژێرەکانمان ڕادەستی کۆمسیۆن نەکردووە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕادەستی دەکەین، تەنها لە بازنەی دهۆک و هەڵەبجە ناوەکانمان ڕادەست کردووە.
باکگراوند: پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، لە سەرجەم هەڵبژاردنەکانی ڕابردووی هەرێمی کوردستاندا بەشداريی کردووە و چەندین جاریش بەشداربووە لە پێکهێنانی کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا و وەزیریان هەبووە.
ئەمەش بزانە: بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی 10-6-2024 بەڕێوەبچێت، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان لە شێوازی هەڵبژاردنەکە ناڕازییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت