
مەریوان قەرەنی، بڕیاردەی فراكسیۆنی پارتی و ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، گرووپێك خەریكە عێراق دەكەنە قوربانیی حەشدی شەعبی و بە تێپەڕاندنی یاسای تایبەت بەو هێزە چەكدارانە، وڵات بەرەو تونێلێكی تاریك دەبەن.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای دژایەتیكردنی ئاشكرای كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ دەركردنی یاسای حەشدی شەعبی، بەڵام تا ئێستاش بەشێك لەلایەنە شیعەكان پێداگرن لەسەر دەنگدان بە یاساكە و تێپەڕاندنی لە پەرلەمانی عێراق.
لێدوانی فەرمی: مەریوان قەرەنی، بڕیاردەی فراكسیۆنی پارتی و ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆچوونی وایە، تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی و كردنی بە دەستەیەكی هاوتای وەزارەتی بەرگری، دەبێتە هۆی زیادبوونی هەژموونی وڵاتێكی ئیقلیمی و لاوازبوونی سەروەریی عێراق، سەرەنجامیش لێكەوتەی مەترسیدار بەدوای خۆیدا دێنێت.
زانیاریی تایبەت: بەشێك لە پەرلەمانتارانی سەر بە لایەنە شیعەكان، بۆ دانیشتنەكانی پەرلەمان جلوبەرگی حەشدی شەعبی دەپۆشن و لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی وەتسئاپ، نامە بۆ گرووپی پەرلەمانتاران دەكەن كە قیاسی جلوبەرگیان بنێرن بۆ ئەوەی جلی حەشدی شەعبیان بۆ بدوورن و ڕۆژی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاساكە، بەو جلانەوە بچنە نێو هۆڵی پەرلەمان.
كاریگەری و لێكەوتەكان: لە ئاستی ناوخۆی عێراق، هەریەك لە پێكهاتەی كورد، عەرەبی سووننە و بەشێكی بەرچاوی عەرەبی شیعە، دژی تێپەڕاندنی پرۆژەیاساكەن، لەكاتێكدا تێپەڕاندنی یاسایەكی تایبەت بەشەرعیكردنی گرووپێكی چەكداریی مەزهەبی، پێویستی بە كۆدەنگی نیشتمانی هەیە.
- لە ئاستی نێودەوڵەتی، ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی بە ڕاشكاوی دژی یاساكەن و ڕەنگە پێشهاتی لەمجۆرە سەربكێشێت بۆ ئاستی هێرشكردنە سەر گرووپەكانی حەشدی شەعبی و سەپاندنی سزای دارایی و سیاسی بەسەر عێراق لەلایەن واشنتنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی بیتکۆین دەگاتە 250 ھەزار دۆلار
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دابەزینی ئاستی ئاوی قولەی ڕانیە گرفتی بۆ هاونیشتمانیان دروستکردووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەراورد بە دوێنێ نرخی زێڕ 16 دۆلار بەرز بووەتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
17 ئاب
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
17 ئاب
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
17 ئاب
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ئاڤا: هاوکارییە ئەمنییەکانمان لەگەڵ عێراق بەردەوامی پێدەدەین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو عومرەکارەی بە ڕێگەی وشکانی گەڕاوەتەوە قەرەبوو دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کاروانی سەربازی ئەمریکی بنکەی عەین ئەسەد بەجێدەهێڵێت