
ژمارەیەک هاووڵاتی ئاڵای سووریای نوێیان بەرزکردووەتەوە
ئاڤا نیوز
وتەبێژی فەرمیی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە سووریا ڕایدەگەیێنێت، کۆمیسیۆن بڕیاری داوە بە دواخستنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە پارێزگاکانی ڕەققە و حەسەکە و سوەیدا بەهۆی بارودۆخی ئەمنییەوە.
وێنە گەورەکە: پێشبینی دەکرێت یەکەم پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی گەل لەنێوان 15 و 20ی ئەیلوولی ئەمساڵ لە سووریا بەڕێوەبچێت. بڕیارە ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانیش لە 150 کورسییەوە بۆ 210 کورسی زیاد بکرێت، کە 70 ئەندامیان لەلایەن ئەحمەد شەرعەوە دیاری دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: نەوار نەجمە، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە سووریا لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی جەزیرە ڕایگەیاند، کۆمیسیۆن ئەوەی لەبەرچاو گرتووە کە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی گەل لە پارێزگا ناوبراوەکاندا ئەستەمە و سێ بژاردەی جێگرەوەی ئامادە کردووە.
پلانەكە چییە: بەرپرسە سوورییەکە ڕوونی کردەوە کە ئەم بژاردانە بریتین لەوەی کە دەنگدان لە دەرەوەی ئەم پارێزگایانە بکرێت، یان ئەوەی نوێنەرەکانیان ڕاستەوخۆ دابنرێن، یان کورسییەکانیان بە بەتاڵی بمێننەوە تاوەکو بارودۆخێکی گونجاو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن تێیاندا دەڕەخسێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەردوو پارێزگای حەسەکە و ڕەقە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە'ن، هاوکات پارێزگای سوەیدا لەم دواییانەدا نائارامیی زۆری بەخۆیەوە بینی بەهۆی پێکدادانی نێوان دروزەکان و چەکدارانی هۆزەکان و کە لەلایەن حکومەتی سووریاوە پاڵپشتی دەکرێن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای دوای دەستگیرکردنیان لە کوێن؟
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاریی دەستگیرکردنی لاهوور شێخ جەنگی ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن ڕەتیدەکاتەوە هاوسەرەکەی ڕەگەزەکەی گۆڕی بێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مووسڵ دووپشکێک لەناو قۆریی چا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار خوشک و برا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
سینۆهە تووشی شێرپەنجە دەبێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیاری یەکپۆشی لە زانکۆکانی عێراق جێبەجێ دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی دهۆک: ئەو کەسەی هەڕەشەی کوشتنی لە ستافی ئاڤا بەهدینان کردبوو دەستگیرکرا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای دوای دەستگیرکردنیان لە کوێن؟
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاریی دەستگیرکردنی لاهوور شێخ جەنگی ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا بە هێڵی ئاسن ئازەربایجان و نەخچەوان پێکەوە دەبەستێتەوە