
دیمەنێكی بەغدا- ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
ماوەیەکی دوور و درێژە هاووڵاتییانی بەغدا، لە کەشوهەوا و ژینگەی شارەكەیان ناڕازین، ئەو ژینگەیە بووەتە هۆی دروستبوونی دەیان نەخۆشی كە سەرەکیترینیان شێرپەنجەیە.
وێنە گەورەکە: ژینگەی پیس، زبڵی زۆر، کەشوهەوای گەرم و کوشندە و ئاوی پیس تەنگیان بە هاووڵاتییانی بەغدا هەڵچنیوە؛ ڕۆژانە ژمارەی تووشبووان بە شێرپەنجە بەهۆی کەشوهەوای پڕ دووکەڵ و ئاوی پیسی شارەکە لە زیادبووندایە، خەڵکیش لەم دۆخە نیگەرانن.
هۆکارە زانراوەکان: ناوچەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی بەغدا بووەتە دەریایەکی پیسبوو، بەهۆی ئەوەی پاشماوە، ماددە کیمیاییەکان دزەیان کردووەتە ناو ئاوەکە، ئەمەش نیگەرانییەکی جددی لەبارەی تەندروستییەوە دروستکردووە بۆ دانیشتووان و ژینگە بەگشتی؛ ئەم دەریایە تێکەڵ بە دیجلە دەبێتەوە کە سەرچاوەیەکی گەورەی ئاوی شار، کشتوکاڵ و بەخێوکردنی ئاژەڵە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند: عێراق بە گشتی بەدەست ڕێژەی بەرزی پیسبوونی ژینگە و مەترسییەکانی وشکەساڵی و بیابانبوون دەناڵێنێت، کە لە ئەنجامی دەیان ساڵ ململانێ دروست بووە؛ لایەنی نەرێنی وشکەساڵیی بەڕوونی بە خاکی عێراقەوە دیارە کە لە کۆی 51 ملیۆن دۆنم زەوی کشتوکاڵی تەنیا 24 ملیۆن دۆنمی زەوی بەکاردەهێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 22 خولەک لەمەوپێش
عێراق گەرمترین وڵاتی جیهانە و بەسرەش پێشەنگی شارەکانە لە گەرمیدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
- ژینگە
- 22 خولەک لەمەوپێش
عێراق گەرمترین وڵاتی جیهانە و بەسرەش پێشەنگی شارەکانە لە گەرمیدا
- ژینگە
- 51 خولەک لەمەوپێش
دوو ڕۆژە نەتوانراوە ئاگری زبڵخانەکەی سۆران کۆنترۆڵ بکرێت
- ژینگە
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت