
ئامێری دەنگدان - وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی پارتی لە مەکتەبی ڕێکخستنی دهۆک ڕایگەیاند، دوو پێشنیاز بۆ دواخستنی هەڵبژاردن کراوە و هیچیان لەسەر داوای پارتی نەبووە.
لێدوانی فەرمی: خالید ئەحمەد، بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی پارتی لە مەکتەبی ڕێکخستنی دهۆک بە ئاڤا نیوزی گوت، دوو پێشنیاز بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان هەن، کە یەکێکیان بۆ چوار مانگ دوا بخرێت و لە مانگی ئۆکتۆبەر بکرێت، دووەمیشیان ئەوەیە ساڵی داهاتوو لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بکرێن.
قووڵتر: "لەو دوو پێشنیازە هیچیان لەسەر داوای پارتی دیموکراتی کوردستان نییە و داوای ئێمە چارەسەرکردنی کێشەی یاسایی و تەکنیکی و کۆتاییهێنانە بە فشارە سیاسی و ئابوورییەکان لەسەر خەڵک و ئۆرگانە یاسایی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان". بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی پارتی لە مەکتەبی ڕێکخستنی دهۆک وا دەڵێت.
ئەوەی پێوسیتە بیزانیت: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەرگای پێشکەشکردنی لیستی بەربژێر و حیزب و هاوپەیمانییەکانی داخستووە و لە ئامادەکارییەکانی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان بەردەوامە.
لەلایەکی دیکەوە: مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی ڕایگەیاند، دواخستنی هەڵبژاردن وەک بژاردەیەک لەگەڵ پارتی باس کراوە بۆ ئەوەی پارتی بەشداریی هەڵبژاردن بکات و لێرەوە دووپاتی دەکەینەوە کە پارتی هەمیشە لەگەڵ هەڵبژاردنێکی دەستووری و شەفاف و بێگەردە و ئەگەر هەڵبژاردن بۆ کاتێکی دیکەش دوابخرێت دەبێت ئەو ڕاستکردنەوە دەستووری و یاسایی و تەکنیکیانە بکرێن کە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد پێویستە.
وێنە گەورەكە: بڕیارە ڕۆژی 10ـی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام پارتی بە هەڵبژاردنێکی سەپێنراو و دەستوەردانی دەرەکی ناوی دەبات، بۆیە لیستی بەربژێرەکانی خۆی پێشکەش بە کۆمیسیۆنی نەکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت