عەدنان موفتی، سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، بەشێک لە بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی زیاد لە سنووری خۆیان ڕۆیشتوون و پێچەوانەی مافەكانی هەرێمی کوردستانن.
لێدوانی فەرمی: عەدنان موفتی، سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ئێستا لە عێراقدا دیموکراسییەتی تەواو نییە، بۆیە پێویستە هەموو پێکهاتەکان نوێنەری خۆیان هەبێت بۆ ئەوەی بەرگری لە مافەکانیان بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دادگەی فیدراڵی، کورسیی پێکهاتەکانی لە بەغدا و مووسڵ هەڵنەوەشاندووەتەوە و ئەم بڕیارەی تەنیا بۆ هەرێمی کوردستان بووە، بەمەش ئەو بڕیارانە بە لایەنگریی سیاسی لێكدەدرێنەوە. عەدنان موفتی ئەمەی گوتووە.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکی پێشووتری پەرلەمان دەڵێت، ڕاستە بڕیارەکانی دادگەی فیدڕاڵی کۆتایین، بەڵام دەستوور لە سەرووی هەموو یاساکانەوەیە و بەشێک لە بڕیارەکانی ئەو دادگەیە زیاد لە سنووری خۆیان ڕۆشتوون، لابردنی کورسیی پێکهاتەکان کە بە یاسا ڕێکخراوە و یەکێتی و پارتی دەنگیان لەسەر داوە، پێشێلکارین بەرامبەر بە یاساكانی هەرێمی کوردستان.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
مەشهدانی هەڕەشەی ڕاگرتنی مووچەی پەرلەمانتاران دەکات
- عێراق
- 47 خولەک لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: ئیسرائیل نیازی هەیە هێرش بكاتە سەر عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خانووەکانی ناوچەیەک لە ئیتاڵیا بە نرخی کەمتر لە یۆرۆیەک دەفرۆشرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
موقتەدا سەدر سەبارەت بەنەشتەرگەری جوانکاری و یاری ئۆنۆ فەتوا دەدات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست عێراق زۆرترین بڕی برنج لە ئەمریکا هاوردە دەکات
17 ئازار
کوێت تەمەنی هاوسەرگیری بەرز دەکاتەوە
17 ئازار
زنجیرە درامای بەرەو بەرزاییەکان - ئەڵقەی 13
16 ئازار
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە 51 هەزار هاوسەرگیری لە کوردستان ئەنجامدراوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لیژنەی فەتوای سلێمانی: لەبری زێڕ بە خورما و خواردن هاوسەرگیری بکەن