
بەپێی پڕۆژەیاساکە دەبێت لەماوەی ساڵێکدا تیکتۆک بفرۆشرێت
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆکی قەدەغەکرد، کۆمپانیاکەش دەڵێت، بڕیارەکە پێشێلکردنی مافی ڕادەربرینە لە وڵاتەکە.
بۆچی گرنگە: ماوەیەکی زۆرە بەرپرسانی ئەمریکا دەیانەوێت تیکتۆک لە وڵاتەکە قەدەغە بکەن، بەهۆی ئەوەی پێیانوایە کە سیخوڕی بەسەر هاووڵاتییان دەکات و چین وەک سەکۆیەک بۆ دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بەکاریدەهێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆی 418 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، 360 ئەندام دەنگی بە قەدەغەکردنی تیکتۆکدا.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: شو زی چیو، گوتەبێژی تیکتۆک ڕایگەیاند، ''قەدەغەکردنی تیکتۆک پێشێلکردنی مافی ڕادەربڕینە لە ئەمریکا، تەنانەت بۆ ئابووری وڵاتەکەش خراپە چونکە ساڵانە هاووڵاتییانی ئەمریکی لە ڕێگەی تیکتۆکەوە 24 ملیار دۆلاریان دەستدەکەوێت."
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: پڕۆژەیاساکە ڕەوانەی ئەنجوومەنی پیران دەکرێت تا دەنگی لەسەر بدرێت و دواتر دەنێردێت بۆ سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئەوەی واژۆی لەسەر بکات. بەپێی پڕۆژەیاساکە، دەبێت لەماوەی سالێکدا تیکتۆک بفرۆشرێت ئەگەرنا قەدەغە دەکرێت.
باکگراوند: لە جیهاندا 1.7 ملیار بەکارهێنەری تیکتۆک هەیە و لە ئەمریکاش 148.92 ملیۆن بەکارهێنەری هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوو دەروازەی عێراق هەزاران زیارەتکاری ئێرانی بۆ عێراق هاتوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سلۆڤینیا هەناردەی چەک بۆ ئیسرائیل ڕادەگرێت