ئێران هێزەكانی لە سووریا دەكشێنێتەوە و هێزی دیكە جێگەیان دەگرنەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 نیسان
هێزەكانی نزیک لە ئێران لە سووریا- وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
ئێران بۆ ئەوەی گرژییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل کەم بکاتەوە، بەشێک لە هێزەکانی لە سووریا دەکشێنێتەوە و گرووپەکانی نزیک لێی کە بەشێکیان عێراقین جێگەیان دەگرنەوە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل و بەتایبەتیش هێرشەکەی ئەم دواییەی سەر کۆنسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق، تاران هێزەکانی لە سووریا دەکشێنێتەوە.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی سەرچاوە ئێرانییەکان، ئێران بارەگای هێزەکانی لەو هێڵەی لەنێوان دیمەشق تا جۆلانە چۆڵکردووە، چەکداری لوبنانی و عێراقی جێگەی هێزەکانی ئێرانیان گرتووەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە حزبوڵڵای لوبنان بە فرانس پرێسی گوتووە:" لەهەفتەکانی ڕابردوودا ئێران لە ناوچەکانی باشووری سووریا کشاوەتەوە، هەروەها بارەگاکانی لە ریفی دیمەشق، دەرعاو قونەیتەرە کشاندووەتەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا ئێران تەنیا نووسینگەیەکی لە دیمەشق ماوەتەوەو و کۆبوونەوەو پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکومەتی سووریاو گرووپە چەکدارەکان لەو ڕێگەیەوە دەبێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 37 خولەک لەمەوپێش
کۆریای باکوور هێزی زیاتر بۆ ڕووسیا دەنێرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
موسڵمانێک بۆ سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک کاندیدە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لە کۆبوونەوە و ڕاگەیێنراوە درێژەکانی ناتۆ بێزارە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی ئەمریکا ترەمپ تووڕە دەکەن و زانیارییەکی زۆر نهێنیی مۆساد ئاشکرا دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایانی تەندروستی بۆ خەوێکی باش پێش نووستن میوەیەک پێشنیاز دەکەن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی جەنگ لەسەر ئێران و ئیسرائیل چەند کەوتووە؟
24 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خامنەیی: دامەزراوە ئەتۆمییەکانمان زیانیان بەرنەکەوتووە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ وادەی دانووستانی ئەمریکا و ئێران ئاشکرا دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل ستایشی هاوکارییەکانی سی ئای ئەی ئەمریکی دەکات