
گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ لە عێراق ئاشکرایان کردووە لە 48 کاتژمێری ڕابردوو سێ گیراو لە بەندیخانەی کەرخ گیانیان لەدەست داوە و چەندین نەخۆشیش بڵاو بووەتەوە.
وێنە گەورەکە: لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان لەناو بەندیخانەی ناوەندیی کەرخ لە بەغدا تۆمار کراون، هاوکات باری تەندروستیی 10 گیراوی دیکەش تێک چووە و چەندین نەخۆشیش لەنێو گیراوەکان بڵاو بووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی مافی مرۆڤی عێراقی بە "عەرەبی جەدید"ی ڕاگەیاندووە، "ئەو سێ کەسە بە هۆی بەدخۆراکی و پشتگوێخستنی پزیشکی گیانیان لەدەست داوە، لە کاتێکدا تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 30 ساڵ بووە".
زانیاریی زیاتر: دەیان گیراوی بەندیخانەی کەرخ تووشی هەوکردنی ڕیخۆڵە و هەناسەتەنگی و نەخۆشیی پێست بوونە، بێ ئەوەی بەرپرسانی بەندیخانەکە ڕێوشوێنێکی خێرا بۆ چارەسەریان بگرنەبەر.
ئەمەش بزانە: عومەر فەرحان، بەڕێوەبەری سەنتەری عێراقی بۆ بەدیکۆمێنتکردنی تاوانەکانی جەنگ، پشتبەستوو بە سکاڵای گیراوان ئاشکرای کردووە، "لە بەندیخانەکانی کەرخی پیاوان، کەرخی ژنان، تاجی و حوت لە ناسریە، بەردەوام پێشێلکاری بەرامبەر گیراوان دەکرێت و تۆڵەسەندنەوەش هەیە".
ئەوەی لەوبارەوەیەوە دەگوترێت: ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێشێلکاریی بەندیخانەی کەرخ و باقی زیندانەکانی حکومەت پشتڕاست دەکاتەوە کە "بەندیخانەکانی عێراق ستانداردی نێودەوڵەتییان نییە و ئێستا زیاتر لە 80 هەزار گیراویان تێدایە کە ڕۆژانە نزیکەی 11 دۆلار خەرجی هەر گیراوێکە و ئەمەش بووەتە بارگرانییەکی زۆر لەسەر دەوڵەت".
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش لە ڕاپۆرتی ساڵانی خۆی لەسەر مافی مرۆڤ، ئاماژەی بە خراپی دۆخی بەندیخانەکانی عێراق کردووە و دەڵێت "ڕێژەی قەرەباڵغی بەندیخانەکان 400%ی تێپەڕاندووە".
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- ڕاپۆرت
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆچی گەنجانی کوردستان ڕێگای لیبیا و تونس بۆ گەیشتن بە ئەوروپا بەکاردەهێنن؟