
دیمەنێكی ئاكرێ- وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
لە ئاکرێ کەمپینێکی خێرخوازی بۆ کۆکردنەوەی پارە بۆ هەژاران و کەمدەرامەتان ڕێکخراوە، بەڵام بڕێک لە پارەکە دیار نەماوە، بەو هۆیەوە دوو ئەندامی کەمپینەکە دەستبەسەرکراون.
چیرۆکی سەرەکی: لە مانگی ڕەمەزاندا چەند کەسێک کەمپینێکیان دوور لە چاودێری لایەنی پەیوەندیدار ڕێکخستبوو، پارەیان لە خەڵک و کەسانی دەوڵەمەند و سەرمایەدار وەرگرتووە بە مەبەستی کڕینی جلوبەرگی جەژن بۆ کەمدەرامەتان و هەژاران.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا نیوز، لە کەمپینەکەدا نزیکەی 40 ملیۆن دینار دیار نەماوە بەبێ ئەوەی بدرێت بە کەسانی پێویست یان کڕینی پێداویستی جەژن بۆیان، لەسەر ئەو بڕە پارەیەش لەنێوان سەرپەرشت و ئەندامانی کەمپینەکە کێشە دروست بووە و هەردوولا سکاڵایان لەسەر یەکتری تۆمارکردووە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ئەنجامدەرانی کەمپینەکە هەر لە مانگی ڕەمەزاندا دەچنە لای ژنێکی کەم دەرامەت و پێكەوە لایڤێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکەنەوە بۆ ئەوەی هاوکاری بۆ کۆبکرێتەوە، خەڵکیش دوو ملیۆن دیناریان پێداوە، بەڵام تەنیا 100 هەزار دیناریان داوە بە ژنەكە، دوای ئەمەش ژنەکە سکاڵای تۆمارکردووە و دوو کەس لە ئەندامانی کەمپینەکە دەستگیرکراون.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
مووشەکێک لە ناوچەی قەرەداغی سلێمانی کەوتەخوارەوە
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
مووشەکێک لە ناوچەی قەرەداغی سلێمانی کەوتەخوارەوە
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت