
گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەپیكۆر بە بۆنەی سەردانی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ عێراق، پەیامێكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا هاتووە، پێویستە دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی كوردستان بکرێت و کۆمپانیاکانیش ئامادەن.
وێنە گەورەكە: دوای سەردانی جێفری پایێت، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ وزە، بۆ بەغدا، ئەپیكۆر داوا دەكات پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە چارەسەر بکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمەڵەی پیشەسازیی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "سەردانی ئەو یاریدەدەرە بۆ عێراق ئاماژەیەكی باشە بۆ دەستکردنەوەی سەركردەكانی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گفتوگۆ، ئێمەش ئامادەین بۆ هەناردەكرنەوەی نەوت لەگەڵ گەیشتن بە ڕێككەوتنێك كە دڵنیایی بدرێت لە وەرگرتنی پارەی هەناردەی نەوت".
زانیاریی زیاتر: ئەپیكۆر پەرۆشە بۆ چارەسەری کێشەی هەناردەی نەوت لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، گوتەبێژەکەشی سەردانەكەی جێفری پایێت بۆ بەغدا و هەولێر بە گرنگ لەقەڵەم دەدات.
کاریگەری و لێکەوتەکان: بە هۆی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی کوردستان، ڕۆژانە بازاڕی وزەی جیهان نزیکەی 400هەزار بەرمیل نەوت لەدەست دەدات، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە جیهان، جگە لەوەش زیانی 14.5ملیار دۆلاری بە عێراق گەیاندووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا ناسنامەی 35 کۆچبەری دەستگیرکراوی کورد لە تونس ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵا بڕیاری حکومەت بۆ چەککردنیان ڕەت دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ 85 دۆلار بەرز دەبێتەوە