
کاتی دەستبەسەرداگرتنی ماددەکان
ئاڤا نیوز
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند، یەکێک لە مەترسیدارترین تۆڕی بازرگانیی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون کە کۆگای ماددەکانیان لە سلێمانی بووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند: لە بەردەوامی هەڵمەتەکان دژ بە بازرگان و بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان، هێزەکانمان توانییان یەکێک لە مەترسیدارترین تۆڕی بازرگانی و قاچاخچێتی بە ماددەی هۆشبەر هەڵبوەشێننەوە.
زانیاریی زیاتر: هێزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ئۆپەراسیۆنەکەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی باکووری بەغدا و بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایشی سلێمانی ئەنجامداوە و ئەندامانی تۆڕەکەش لەکاتی تاواندا دەستگیرکراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تۆڕەکە زیاتر لە 20 کیلۆگرام ماددەی کریستاڵیان لە پارێزگاکانی عێراق دابەش کردووە، بازرگانی سەرەکی لە سلێمانی کۆگایەکی تایبەتی بە ماددەکان هەبووە.
باکگراوند: ڕۆژی 2-5-2024، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی سەر بە دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان، لە سنووری گەرمیان دەستیان بەسەر كارگەیەكی ماددەی هۆشبەردا گرت، چوار تۆمەتباریشان دەستگیر کرد.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
لە ئەنبار ژمارەیەک جادووگەر و سیحرباز دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەشهەدانی: ئەنفالکردنی بارزانییەکان تاوانێکە لێخۆشبوونی نییە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هیومان ڕایتس وۆچ: ئیسرائیل تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاوی پڕۆژهی فریاگوزاریی خێرای گهیاندنى ئاوی هەولێر دهگاته بنەسڵاوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دواى بهدواداچوونی ئاڤا منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزم هاوكاریی دهكرێت
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ ئەوەی سەرپێچی لە ئاوی ماڵان بکات بە 400 هەزار دینار سزا دەدرێت