
ڕۆژنامەنووس ،شاکار ستار
ئاڤا نیوز
ماوەی چوار ڕۆژە ڕۆژنامەنووس شاکار ستار لە سلێمانی لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیر کراوە و تاوەکو ئێستا ئازاد نەکراوە.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی 18-05-2024، بێژەر و ڕۆژنامەنووس شاکار ستار کە لە دەزگایەکی میدیایی بەناوی "تیوار" کار دەکات، لەکاتی گەڕانەوەی لە سلێمانی بۆ هەولێر لە بازگەی ئاشتی کۆیە لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکرا.
لێدوانی فەرمی: ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "دوێنێ بە هەوڵی ئێمە ڕێگەدراوە هاوژین و منداڵەکەی چاویان پێبکەوێت لە ئاسایشی سلێمانی".
لەلایەکی دیکەوە: دیاری محەممەد، بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "بڕیاربوو دادوەر ڕۆژنامەنووسەکە ببینێت، بەڵام نەیبینیوە و بەو هۆیەوە ئەمڕۆ ئازاد ناکرێت، دوایین جاریش کە بینیویانە دۆخی تەندروستی باش بووە و ئەشکەنجە نەدراوە".
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە گوتەی سەرچاوەیەک لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دۆسیەکەی شاکار ستار، لەسەر کاری ڕۆژنامەوانییە و ئاسایشی سلێمانی سکاڵای لەسەر تۆمار کردووە، بە یاسای کاری ڕۆژنامەوانی دەستگیر نەکراوە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بە سەدان هەزار پەنابەری سووریا دەگەڕێنرێنەوە وڵاتەکەیان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەکردن لە چەند بەنداوێکی سنووری دهۆک قەدەغە دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: هیچ ڕێککەوتنێکی تاکلایەنە و سەپێنراو قبوڵ ناکەین
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگر لە کەمپێکی ئاوارەکانی زاخۆ دەکەوێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەکردن لە چەند بەنداوێکی سنووری دهۆک قەدەغە دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگر لە کەمپێکی ئاوارەکانی زاخۆ دەکەوێتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
حاجییەکی هەرێمی کوردستان لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژانی جەژن زیاتر لە 100 کەس لە کاتی قوربانیکردن بریندار بوون