
وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان و وەزیری پەروەردەی نیوزلەندا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە کەرتی خوێندن سوود لە ئەزموونی نیوزلەندا وەردەگرێت.
وێنە گەورەکە: شاندێکی وەزارەتی پەروەردە بە سەرۆکایەتیی وەزیری پەروەردەی بەشدارییان لە کۆڕبەندی پەروەردەی جیهانی لە لەندەن کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "وەزیری پەروەردە لەگەڵ ئێریکا ستانفۆرد، وەزیری پەروەردەی نیوزلەندا و شاندی وەزارەتی پەروەردەی ئەو وڵاتەکۆبووەوە و باسیان لە هەماهەنگی لەبواری پەروەردە کرد".
ئەمەش بزانە: لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە ئەزموونی سەرکەوتووی کەرتی خوێندنی نیوزلەندا کرا لە هەڵسەنگاندنی نێودەوڵەتی PISA، کە ئیستا لیژنەی باڵای نیشتمانیی کوردستان ئامادەسازی دەکەن بۆ ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی PISA بۆ کەرتی پەروەردە.
هۆکارە زانراوەکان: پرۆگرامەکە، پرۆگرامێکی نیودەوڵەتییە بۆ هەڵسەنگاندنی زانیاریی و کارامەیی قوتابیانی 15 ساڵ لە بوارەکانی خوێندنەوە، بیرکاری و زانست؛ لەبڕی ئەوەی تیشک بخاتە سەر ڕاستییەکان، لە توانستی قوتابیان دەکۆڵیتەوە کە چۆن بتوانن زانیاریی و کارامەییەکانیان بەکاربهێنن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی ژیان.
باکگراوند: لە ڕابردوودا وەزارەتی پەروەردە، بۆ بەرەوەپێشبردنی کەرتی خوێندن لە هەرێمی کوردستان، سوودی لە ئەزموونی چەندین وڵاتی پێشکەوتوو وەرگرتووە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 51 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: حەز دەکەم ببمە پاپای ڤاتیکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت