پێشنیازەکەی هەرێمی کوردستان 32 کیلۆمەتر مەودای ڕێگەی گەشەپێدان کورت دەکاتەوە
- کوردستان
- 23 ئایار

ئاڤا نیوز
وەزیری گواستنەوەی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، پێشنیازەکەمان لەلایەن عێراق جێبەجێکراوە و ڕێگەی گەشەپێدان بە هەرێمی کوردستان تێپەڕ دەبێت.
وێنە گەورەکە: ڕێگەی گەشەپێدان یەكێك لە پڕۆژە ستراتیژییە گرنگەكانی عێراقە و بەنێو تورکیا تێپەڕ دەبێت، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئەوروپا دەبەستێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوەی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "بە گوێرەی ئەو پێشنیازەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر پڕۆژەکە پێشکەشی کردووە، زیاتر لە 32 کیلۆمەتر مەودای ڕێگەکە کورت دەبێتەوە، تێچووی کەمترە و لەڕووی ئاسایشەوە ناوچەکان ئارامترن".
خاڵە ئەرێنییەکان: ڕێگەی گەشەپێدان پڕۆژەیەکی ئاسنین و ئۆتۆبانی نێودەوڵەتییە لەڕێگەی کۆمپانیایەکی ئیتالی جێبەجێ دەکرێت، بە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری دیجلە دەڕوات لە دەشتی نەینەوا بە سێمێل بۆ دەڤەری دێرەبوون لەگەڵ سنووری نێوان عێراق و تورکیا دەبەسرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: یونس کەعبی، بەڕێوەبەری گشتیی هێڵەکانی ئاسنینی عێراق گوتی، "ساڵانە 22 ملیۆن تۆن لەو ڕێگەیە دەگوازرێتەوە، ئامانجمانە هەرێمی کوردستان و پارێزگای کەرکووک بە هێڵی ئاسنین ببەستینەوە، تاوەکو ناوەڕاستی 2025 پڕۆژەکە لە فاو تەواو دەبێت".
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت