
گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئاڤا زانیویەتی بەشێکی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لیستی بەربژێرانیان دەکشێننەوە و گۆڕانکاری تێدا دەکەن.
وێنە گەورەکە: تەرخانکردنی کورسی بۆ کۆتاکان، وادەکات کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن بەشێکی ڕێکارەکان سەرلەنوێ دەست پێ بکاتەوە، لەوانە تۆمارکردنی لیست و قەوارە سیاسییەکان، هەروەها پرۆسەی تیروپشک بۆ ژمارەی لیست و بەربژێران.
زانیاریی بەدەستهاتوو: چەند بەربژێرێکی تورکمان و کریستیان لەسەر لسیتی یەکێتی و چەند لایەنێکی دیکە خۆیان بەربژێر کردووە، گەر بیانەوێ لە کورسیی کۆتا سوودمەند بن، دەبێت لەنێو ئەو لیستە بێنە دەرەوە.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "بەشێکی ڕێکارەکان سەرلەنوێ دەست پێ دەکەنەوە، دوای یەکلاییبوونەوەی وادەی نوێی هەڵبژاردن، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بڕیار لەسەر ڕێکارەکان دەدات".
باکگراوند: ڕۆژی چوارشەممە 22-05-2024 لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ماوەی كاركردنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بۆ 6-1-2025 درێژ كرایەوە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 20 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ هاووڵاتیانی: گەشت بۆ عێراق مەکەن
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
بارەگای بارزانی ئیدانەی بێڕێزیکردن بەرامبەر میری ئێزدیان دەکات
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
پێشمەرگەیەک لە هەڵەبجە بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
4 ئاب
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
بارەگای بارزانی ئیدانەی بێڕێزیکردن بەرامبەر میری ئێزدیان دەکات
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
پێشمەرگەیەک لە هەڵەبجە بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست دا