
ساتی داخستنی یەکێک لە دەرمانخانەکان. وێنە وەزارەتی تەندروستی
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، بەهۆکاری فرۆشتنی دەرمانی قاچاخ و دەرمانی میری MOH، چەند شوێنێکی ڕێپێنەدراوی فرۆشتنی دەرمانی لە شاری دهۆک داخست.
بڵاوکراوەی فەرمی: وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، تیمی چاودێریی بازاڕی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان لە پارێزگای دهۆک، بە هۆکاری فرۆشتنی دەرمانی قاچاخ و میری MOH، چەند شوێنێکی ڕێپێنەدراوی دەرمانفرۆشتنیان داخست و ڕێکاری یاساییش بەرامبەر خاوەنی ئەو شوێنە ڕێپێنەدراوەکە دەگیرێتەبەر.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر سەرکار سورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: وەزارەتی تەندروستی ئەوە دووپات دەکاتەوە هەر مامەڵەکردنێک بە دەرمان، بەدەر لە ڕێنمایە تەندروستییەکانی وەزارەتی تەندروستی و کوالێتی کۆنترۆڵی جۆرییەوە قەدەغەیە و ڕێکاریی یاسای دەگیرێتە بەر.
زانیاری زیاتر: دەرمانی میری MOH؛ ئەو دەرمانانەن کە وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان، وەک خزمەتگوزاریی گشتی بۆ هاونیشتمانیانی دابین کردووە و دەتوانن بەخۆڕایی وەریبگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی دووپات دەکاتەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پاکستانەوە بۆ سلێمانی؛ چیرۆکی گەڕانەوەی گەنجێک بۆ نیشتمانی باوکی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر ماڵێک بۆ حەیرانبێژان کرایەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین: وا دەكەین یانەی هەولێر لەڕووی داراییەوە پشت بەخۆی ببەستێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلی تێسلا بە كارەبای پرۆژەی ڕووناكی ئاشکرا دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پاکستانەوە بۆ سلێمانی؛ چیرۆکی گەڕانەوەی گەنجێک بۆ نیشتمانی باوکی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ناوی ئەو كەسانە بڵاودەكاتەوە كە لە کەورگۆسک زەوییان بۆ دەرچوو
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین: وا دەكەین یانەی هەولێر لەڕووی داراییەوە پشت بەخۆی ببەستێت