
بازاڕی قەیسەریی هەولێر دوای ئاگركەوتنەوە- وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بەرگریی شارستانی شارەکان ئاماژە بەوە دەدەن، ئەمساڵ حاڵەتەکانی ئاگرکەوتنەوە زیادیکردووە و زەرەر و زیانەکانیش زۆر بوون.
کاریگەری لێکەوتەکانی: ئاگرکەوتنەوە بەهۆکاری جیا جیا و بەشێوەیەکی بەرچاو لەسەرجەم شارەکان تەشەنەی سەندووە، لەگەڵ هاتنی وەرزی دروێنەش سوتانی دەغڵ و دانی جووتیاران یەکێکی دیکەیە لە مەترسییە چاوەڕوانکراوەکان.
لێدوانی فەرمی: موقەدەم شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر، بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەمساڵ بارانبارین زۆربوو و گژوگیاش زۆر شین بووە، بۆیە حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەی دەغڵ و دانمان زۆرە، زۆرترین حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەش بە شۆرتی کارەبایە.
لە لایەکی دیکەوە: ڕائید ئارام عەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت: جووتیارانمان ئاگادار کردووەتەوە، لە کاتی دروێنە تەنکەرێک ئاو لەگەڵ خۆیان ببەن، بۆ ئەوەی بتوانن لە کاتی ئاگرکەوتنەوە تەشەنەسەندنی ڕاگرن تا ئێمە دەگەینەشوێنەکە.
درێژەی ڕاپۆرت...
هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکان لە هەولێر چین؟
بەپێی گوتەی موقەدەم شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی فریاکەوتنی هەولێر، "هۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوە لەسنوورەکەمان، "شۆرتی کارەبا، مەبەست، بێئاگایی، کەمتەرخەمی و هەورە تریشقەن، بەڵام زۆرترین حاڵەت بەهۆی شۆرتی کارەبایە."
ڕائید ئارام عەلی گوتەبێژی بەرگریی شارستانی سلێمانی، دەڵێت: " مەبەست، بێ ئاگایی، فلتەری جگەرە، هۆکاری ئاگرکەوتنەوەن، هەندێک کەس دوای دروێنە زەویەکە دەسوتێنن و بەجێی دەهێڵن، گوێ بەوە نادەن زەوی جووتیارێکی دی لە تەنیشتیانە و هێشتا دروێنە نەکراوە دەسوتێت".
باران بارین چ پەیوەندی بە ئاگرکەوتنەوە هەیە؟
بەهۆی باران بارینی زۆرەوە گژ و گیای زۆر شین دەبێت، بەتایبەت لەمساڵدا بارانی زۆر باریوە، بۆیە بە گوتەی گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر رۆژ هەبووە 18 حاڵەتی سوتان بەهۆی گژوگیاوە هەبووە، لە گەڕەکی نازنازیش کەسێک پوش و پەڵاشی سوتاندووە و ئاگرەکە تەشەنەی سەندووە و دوو بینای سوتاندووە.
ئەو ناوچانەی هۆکارەکانی ئاگرکوژێنەوەیان نییە، لە کاتی ئاگرکەوتنەوە چی دەکەن؟
گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر باس لەوە دەکات، 15-5 تا 15-7 لەو قەزا و ناحیەیانەی ئاگرکوژێنەوەیان تێدا نییە، تیمی چاودێری 24 کاتژمێری دادەنێن.
ئەو گۆڕانکاریانەی بەسەر سیستەمی ئاگرکوژێنەوە هاتووە چین؟
پێش ساڵی 2010 سیستمی ئاگرکوژێنەوە، بۆ هەر حاڵەتێک پێویستی بەوە هەبوو، کە نووسراو بکات، بەڵام ئێستا سیستمەکە بووە بە ئەلیکترۆنی و پێویستی بەوە نییە نووسراو بکات، کۆمەڵێک ڕۆتینی تێدا نەماوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
تەرمێكی نەناسراو لە ئاوی زێی گەورە دەدۆزرێتەوە
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شۆفێرێكی تاكسی به فێڵ پاره له هاونیشتمانییان دهستێنێت
- ژینگە
- 20 خولەک لەمەوپێش
لە ئاکرێ بەهۆی گەرماوە زیاتر لە هەزار پوورەی هەنگ لهناودەچن
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتە خورماڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر دهست بەسەر 200 ههزار لیتر ڕۆنی پیسدا دەگیرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- ڕاپۆرت
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆچی گەنجانی کوردستان ڕێگای لیبیا و تونس بۆ گەیشتن بە ئەوروپا بەکاردەهێنن؟