پارتی لە یادی شۆڕشی گوڵان: سەرەڕای هەموو دژایەتییەكان هێشتا یەكەمی كوردستان و عێراقین
- کوردستان
- 25 ئایار

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
پارتی دیموكراتی كوردستان لە یادی 48 ساڵەی شۆڕشی گوڵاندا ڕاگەیێنراوێکی بڵاوكردەوە و دەڵێت، سەرەڕای هەموو دژایەتییەكان پارتی هەر یەكەمی كوردستان و عێراقە، دەشڵێت، "پشتیوانی لە هەڵبژاردنێکی گەل پەسەند دەکەین."
وێنە گەورەكە: دوای ئەوەی ڕژێمی بەعس پابەند نەبوو بەڕێككەوتنەكانی یانزەی ئازارەوە، كە پەیوەستبوون بە مافەكانی گەلی كورد، پارتی دیموكراتی كوردستان بە پشتیوانی خەڵكی كوردستان شۆڕشی گوڵانی دژی ڕژێمی بەعس دەستپێکرد و لە بیست و شەشی گوڵانی ساڵی 1976 و لە چیاکانی کوردستانەوە دووبارە ھەڵگیرسانەوەی شۆڕشی ڕاگەیاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، دووپاتی پشتیوانییان لە دامەزراوە سەروەرییەکانی سەرۆکایەتی ھەرێم و حکومەتێکی بەھێز و سەرتاسەری دەکەنەوە، کە لە ئاست ئەرکەکانی قۆناغەکەدا بن و بتوانن سەقامگیریی کوردستان وەک ھەمیشە بپارێزن و ژیان و گوزەرانی خەڵک بەرەو باشتر و باشتر ببەن.
لەلایەکی دیکەوە: لە راگەیێنراوەکەدا پارتی دەڵێت: سەرەڕای ئەو ھەموو پیلان و گەلەکۆمەکییەی لێمانکراوە، پارتی وەک پێشڕەوی کوردایەتی و کۆڵنەدان، وەک ھەمیشە شۆڕەسواری مەیدانە و بە پاڵپشتیی گەل، حیزبی ژمارە یەکی عێراق و کوردستانە.
زانیاری زیاتر: لەبارەی هەڵبژاردنەوە پارتی دەڵێت، پشتیوانی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان بە "ھەڵبژاردنێکی گەل پەسەند دەکەین کە پێویستی بە یەکڕیزی و یەکھەڵوێستیی نەتەوەیی و نیشتمانی ھەیە، ئەو یەکڕیزییەی، کە پارتیمان زۆرترین نەرمیی لە پێناودا نواند."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 31 خولەک لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت