
هەواڵی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندیی لەسەر نۆژەنکردنەوەی ڕێگەی سەرەکیی شنگال و مووسڵ داوە و پارێزگاری مووسڵ 10 ملیار دیناری بۆ تەرخان کردووە.
بۆچی گرنگە: ڕێگەکە ماوەی 20 ساڵە نۆژەن نەکراوەتەوە و بە ڕێگەیەکی سەرەکیی هاتووچۆی نێوان شنگال و مووسڵ دادەنرێت.
لێدوانی فەرمی: عەبدولوەهاب سوڵتان، یاریدەدەری پارێزگاری مووسڵ بۆ کاروباری ئاودانکردنەوە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر نۆژەنکردنەوەی ڕێگەی شنگال بۆ ئوم جرێس لە ڕۆژئاوای مووسڵ و پرۆژەکەی خستە نێو پرۆژەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و بەمنزیکانە پرۆژەکە ڕەوانەی پارێزگا دەکرێت".
زانیاریی زیاتر: بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگەی نێوان مووسڵ و شنگال 10 ملیار دینار تەرخان کراوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە 30 هەزار گەشتیار سەردانی سۆرانیان کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە 30 هەزار گەشتیار سەردانی سۆرانیان کردووە
- کوردستان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی گەڕانەوەی حاجییانی کوردستان دیاری دەکرێت
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەزگای خێرخوازیی بارزانی قوربانی دەکات
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی یاری ئاگرینەوە بەشێکی شاخێکی ڕواندز سووتا