سوودانی داوایەکی بەپەلە لەبارەی مووچەی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دەکات
- کوردستان
- 27 ئایار

گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی بەمەبەستی به‌دواداچوون بۆ پرۆسه‌ی ته‌وتینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان کرد.
بۆچی گرنگە: سوودانی ڕایگەیاندووە، گرنگه په‌له بكرێت له ته‌واوكردنی تۆمارکردنی داتای فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و خۆبه‌دوورگرتن له دواخستنی مووچه‌كانیان.
لێدوانی فەرمی: محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت ڕایگەیاند: "پەله له تۆماركردنی داتای فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت و مووچه‌كانیان دوانه‌خرێت، جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕیاری 21-2-2024ـی دادگەی فیدراڵی ده‌كه‌ینه‌وه".
زانیاریی زیاتر: محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ئاماژەی بەوەش کردووە، حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پابه‌ندن به ته‌وتینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی، ئه‌وانه‌ی كه له ناو هه‌رێمی كوردستاندا كار ده‌كه‌ن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندیی عێراق و بانكه حكومییه‌كاندا، به‌دواداچوونی له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی ڕێوشوێنه‌كانی ته‌وتینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان كردووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە 30 هەزار گەشتیار سەردانی سۆرانیان کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە 30 هەزار گەشتیار سەردانی سۆرانیان کردووە
- کوردستان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی گەڕانەوەی حاجییانی کوردستان دیاری دەکرێت
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەزگای خێرخوازیی بارزانی قوربانی دەکات