
قاسم ئەعرەجی لە پێشوازی سەرۆکوەزیران بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی لە سەردانەکەی بۆ بەغدا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە دا لە بەغدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و پتەوکردنی پەیوەندییەکان، هەروەها لەبارەی مووچە هێزە ئەمنییەکانیش گوتی، "گفتوگۆ دەکەین لەمبارەیەوە و ئیشاڵڵا چارەسەر دەبێت".
وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ "چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق" چووەتە بەغدا و چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق دەبێت.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران بارزانی ڕایگەیاند: دوای کۆبوونەوەمان لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، لەگەڵ سوودانی، سەرۆکوەزیران و بەرپرسانی باڵای دیکەی حکومەت و حیزبە سیاسییەکان دیدار و گفتوگۆمان دەبێت لەسەر کۆمەڵێک لەو گرفتانەی کە تاوەکو ئێستا ماون، هەروەها سەردانەکەم بۆ چارەسەر و پتەوکردنی ئەو پەیوەندییە باشانەیە کە ئێستا خەریکە دەکەونە سەر ڕێچکەی خۆی.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی مووچە هێزە ئەمنییەکانیش سەرۆکوەزیران بارزانی گوتی، "لەمبارەیەوە گفتوگۆ دەکەین و پشتیوان بە خودا ئەو بابەتەش چارەسەر دەبێت".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
تەقە لە کاندیدێکی سەرۆکایەتیی کۆڵۆمبیا دەکرێت
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدر داوای زیارەتی ملیۆنی بۆ شاری نەجەف دەکات
- تەندروستی
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەڵەبجە لە ماوەی دوو ڕۆژی جەژندا نزیکەی 150 کیلۆ گۆشت ڕەت دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی گەڕانەوەی حاجییانی کوردستان دیاری دەکرێت
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەزگای خێرخوازیی بارزانی قوربانی دەکات
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی یاری ئاگرینەوە بەشێکی شاخێکی ڕواندز سووتا
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
هەشت ساڵ بەسەر دیاریکردنی ڕۆژی ڕیفراندۆم تێدەپەڕێت