
وێنەی هەڵواسراوی ئیبراهیم ڕەئیسی لە ناو هۆڵی کۆبوونەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان
ئاڤا نیوز
بەهۆی بەرزکردنەوەی وێنەیەکی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی کۆچکردووی ئێران، ئەمریکا بایکۆتی ڕێوڕەسمێکی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی پێنجشەممە، 30-5-2024، بۆ ڕێزگرتن لە بیرەوەریی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری کۆچکردووی ئێران نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێوڕەسمێکی رێکخستبوو کە وێنەیەکی گەورەی ئەوی لە هۆڵەکەدا هەڵواسیبوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نەیت ئێڤانس، وتەبێژی نێردەی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ڕەئیسی لە زۆر پێشێلکاریی ترسناکی مافی مرۆڤدا ڕۆڵی هەبووە. لەوانە کوشتنی هەزاران زیندانیی سیاسی بە بێ دادگاییکردن لە ساڵی 1988، بۆیە ئەمریکا بەشداریی لەو بۆنەیەدا ناکات.
باکگراوەند: ڕۆژی 19-5-2024 هێلیکۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی لە کاتی گەڕانەوەی بۆ تاران، بەهۆی خراپیی کەشوهەوا کەوتە خوارەوە، سەرۆککۆمار، وەزیری دەرەوە و چەند بەرپرسێکی دیکەی ئیران لەو ڕووداوەدا گیانیان لەدەست دا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک پارکێکی گەورە لەسەر ڕووبەری 48 دۆنم زەوی دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
4 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ هاووڵاتیانی: گەشت بۆ عێراق مەکەن