بڕی ئەو گەنمەی لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت یەکلایی دەکرێتەوە
- بزنس
- 2024-06-04

دروێنەی گەنم
ئاڤا نیوز
ئەمساڵ بڕێکی زیاتر لە ساڵی ڕابردوو، بەرهەمی گەنمی جووتیاران لەلایەن عێراقەوە وەردەگیرێت و لە ئەمڕۆ وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێکارەکانی وەرگرتن دەستپێدەکات.
وێنە گەورەکە: 200 هەزار تۆن زیاتر لە بەرهەمی ساڵی ڕابردووی جووتیاران وەردەگیرێت و نرخی هەر تۆنێک 850 هەزار دینارە، لەگەڵ ڕادەستکردنی گەنمەکە جووتیاران پارەکەی وەردەگرن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا نیوز زانیویەتی، ئەمساڵ حکومەتی عێراق 700 هەزار تۆن بەرهەمی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای هەوڵەکانی سەرۆکوەزیران بارزانی، سوودانی ڕەزامەندیدا لەسەر وەرگرتنی 975 هەزار تۆن لە بەرهەمی ئەمساڵی جووتیاران، بەڵام وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕەزامەندی لەسەر تەنیا 700 هەزار تۆندا؛ بە شاندی هەرێمی کوردستانیان گوتووە، ئەگەر بڕێکی زیاتر وەربگرین، دەبێت سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پشکی "خەرجیی حاکیمە" بودجەی کڕینی دانەوێڵە لە جووتیاران زیاد بکات.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک پارکێکی گەورە لەسەر ڕووبەری 48 دۆنم زەوی دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
7 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق باسی مووچە دەکرێت
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
داهاتی نانەوتی مانگی حەوت ئامادە دەکرێت