کۆمیسیۆن دەرگای خۆتۆمارکردن بۆ بەربژێر و پارت و هاوپەیمانێتییەکان دەکاتەوە
- کوردستان
- 8 حوزەیران
ئاڤا نیوز
كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەرگای خۆتۆماركردن بۆ پارت و هاوپەیمانێتی و بەربژێرەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەكاتەوە.
وێنە گەورەکە: هەرچەندە تاوەکو ئێستا وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاری نەکراوە، بەڵام کۆمیسیۆن لە ئامادەکارییەکان بەردەوامە. چاوەڕوانیش دەکرێت بەمزووانە سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەرسومێکی نوێ دەربکات و ڕۆژێک لە مانگی 10ی ئەمساڵ دیاری بکات.
لێدوانی فەرمی: مەڕوان محەممەد ساڵح، بەڕێوەبەری نووسینگەی هەڵبژاردنەکانی پارێزگای هەولێر ڕاگەیاند: لەمڕۆوە تاوەکو 13ی ئەم مانگە، بەربژێرانی سەربەخۆ، پارت و پێکهاتە و هاوپەیمانییە نوێیەکان دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن.
لەلایەکی دیکەوە: جومانە غولای، گوتەبێژی کۆمیسیۆن بە ئاڤا نیوزی گوت: هەنگاوی گەورەمان لە ئامادەکارییەکان بڕیوە.
باگکراوند: پێشتر 10 پارت و دوو هاوپەیمانێتی و زیاتر لە 50 بەربژێری سەربەخۆ بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردن خۆیان تۆمار کردبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت