
هەواڵ
ئاڤا نیوز
یەکەمین حاجی هەرێمی کوردستان کە لە ڕێگای ڤیزی حەجەوە ڕۆشتووە بۆ حەج لە مەككە گیانی لەدەست دا.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لەکاتی بەڕێوەچوونی حەج لە سعودیە، بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستیان ژمارەی حاجی گیان لەدەستدەدەن، ئەمساڵ ژمارەیەک لە حاجییانی کوردستانیش لە کاتی ئەنجامدانی فەریزەی حەج گیانیان لەدەست دا.
چیرۆکی سەرەکی: حاجییەکی هەرێمی کوردستان بەناوی (عەبدولحەمید ڕەحیم عەبدولکەریم)، خەڵکی کەلارە، لەدایکبووی ساڵی 1957، پێشتر نەخۆشی دڵی هەبووە، لەکاتی بەردبارانکردنی شەیتان دۆخی تەندروستی تێکدەچێت، تیمەکانی پزیشکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیگەیێننە نەخۆشخانە، بەڵام بە هۆی سەختی نەخۆشییەکەی گیانی لەدەست دا.
لێدوانی فەرمی: نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند:" حاجی عەبدولحمید، یەکەمین حاجییە لە ڕێگای حوکمەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕۆشتووە بۆ حەج".
ژمارەکان وادەڵێن: ئەمساڵ چوار هەزار و 685 کەس بەشێوەیەکی یاسایی لە کوردستانەوە سەردانی سعودیەیان کردووە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج، 15 هەزار دیکەش بە ڤیزای ساڵی گەشتی ئەو وڵاتەیان کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید دواخرا
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
شاسوار عەبدولواحید بەتۆمەتی هەڕەشەکردن و ناوزڕاندن دەستگیر کراوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی نێوان بەردەڕەش-کەڵەک کەسێک سووتا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید دواخرا
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
شاسوار عەبدولواحید بەتۆمەتی هەڕەشەکردن و ناوزڕاندن دەستگیر کراوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی نێوان بەردەڕەش-کەڵەک کەسێک سووتا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەی "گەنجینە" ڕادەگەیێنێت