هاوسەرۆكی شارەوانی ئامەد سەبارەت بە چەند پرسێكی جیاواز قسە بۆ ئاڤا دەكات
- کوردستان
- 2024-06-22

دۆغان خاتوون، هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد
ئاڤا نیوز
دۆغان خاتوون، هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد بۆ ئاڤانیوز لەسەر پرسی ئاگرەکەی ئامەد و ماردین قسەدەکات و کۆمەڵێک زانیاریی ئاشکرا دەکات، دەشڵێت "حکومەتی تورکیا هەر شارەوانییەکی لە هەڵبژاردنەکان بەدەستنەهێنابێت، هێرشی دەکاتە سەر".
وێنە گەورەکە: دوێنێ ئاگرێکی گەورە لە هەشت گوندی نێوان ماردین و ئامەد کەوتەوە، دوای چەندین کاترمێر ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا، هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد هۆکاری تەشەنەسەندنی ئاگرەکەش بۆ نەبوونی تیمی فریاگوزاری ئاگرکوژێنەوەی پێویست بۆناوچەکە دەگەڕێنێتەوە.
زیانە سەرەکییەکان: 55 هەزار زەوی کشتوکاڵی لە هەشت گوندی نێوان ئامەد و ماردین سووتاون، تیمەکان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە بۆ خەملاندنی زیانەکان، جگە لەوە چەندین سەر ئاژەڵی خەڵکی گوندەکان بەر ئاگرەکە کەوتوون.
درێژەی گفتوگۆ
ئاڤا نیوز: ژمارەی قوربانیانی ئاگرەکە چەند بوو؟
دۆغان خاتوون: ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ 15 کەس بەرز بووەتەوە و 78 بریندارەکەش، تەنیا سێ کەسیان لە نەخۆشخانەی ئامەد ماونەتەوە.
ئاڤا نیوز: هۆکاری دروست بوونی ئاگرەکە چی بوو؟
هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد: بە گوتەی خەڵکی گوندەکان بە هۆی بوونی ستوونی کارەباوە بووە کە تەمەنیان بۆ 40ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، بەهۆی باوە کەوتونەتە سەر زەوی و شۆرتی کارەبا دروست بووە، ئاگرەکە کە دەگاتە نێو ئالیکی ئاژەڵەکان لە کۆنترۆڵ دەردەچێت.
ئاڤا نیوز: هۆکاری درەنگ کۆنترۆڵ کردنی ئاگرەکە چی بوو؟
هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد: بە هۆی ئەوەی ناوچەکە شاخاوییە، بە جۆرێکە ئاگرکوژێنەوەی دەرەوە نەیتوانیوە بگاتە شوێنی ڕووداوەکە پێویستی بە هێلیکۆپتەری ئاگرکوژێنەوە هەبووە، ئێمە خۆمان نیمانە و دەوڵەتیش بۆی نەناردین.
ئاڤا نیوز: ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕێگریکردن لە دووبارە بوونەوەی ڕووداوێکی هاوشێوە گیراوەتەبەر؟
هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد: بە گوێرەی ئەو ئیمکانیەتەی لە شارەوانیەکەمان هەیە، چەندین تانکەری ئاومان لە ناو گەڕەکەکاندا بڵاوە پێکردووە. لە هەمان کاتدا هەوڵ دەدەین میکانیزمێک بدۆزینەوە بۆ گەیاندنی ئاگرکوژێنەوە بە ناوچە شاخاوییەکان، بۆ ئەوەی لە دووبار بوونەوەی ڕووداوێکی هاوشێوە چاورێی هاوکاری دەوڵەت نەکەین.
ئاڤا نیوز: حکومەت تا چەند هاوکاریی دارایی پێشکەش کردوون؟
هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد: قەیوم پارەی شارەوانیەکەی تاڵان کردووە، سەرەڕای ئەوەش ئێمە هەوڵمان داوە بە هەموو شێوەیەک هاوکاری و خزمەتگوزاری پێشکەش بە خەڵک بکەین. حکومەت ئەگەر بیەوێت دەتوانێت پستیوانی داراییمان بکات، بەڵام ئەوە لە چاوەڕوانیەکانمان دوورە.
ئاڤا نیوز: بۆ دۆخی ئێستای ناوچەکە بودجەی پێویستتان هەیە؟
هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد: ئێستا بەشی ئەوە بوودجەمان هەیە، کە ئەم دۆخەی پێ تێپەڕێنین و خزمەت بە هاووڵاتیانمان بکەین، بەڵام کێشەی نەبوونی هێلیکۆپتەری ئاگرکوژێنەوەمان هەیە، ئەو پارەیەمان لەبەردستدا نییە کە بتوانین بیکڕین.
ئاڤا نیوز: هیچ ئەگەرێکی دانانی قەیومەکان لە شارەوانیەکانی ئامەد لە ئارادا هەیە؟
هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد: بەڵێ بێگومان ئەگەرێکی وەها هەیە، حکومەتی تورکیا هەر شارەوانییەکی لە هەڵبژاردنەکان بەدەستنەهێنابێت، هێرشی دەکاتە سەر"وەک ئەوەی ویستی خەڵک هیچ ڕێزێکی نەبێت"، بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ ناراستەوخۆ لە ڕێگەی لایەنگران و میدیاکانیەوە هێرش دەکرێتە سەرمان. هەوڵ بۆ دانانی قەیوم دەدرێت. ئەم بڕیارانە ڕاستەخۆ لە دادگاوە دەدرێت و بە ڕێگەی سەربازی بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.
ئاڤا نیوز: سەبارەت بە هەواڵی لەسەرکارلادانی لایەنگرانی قەیوم لە شارەوانیەکەتان چی دەڵێن؟
هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد: ئەو هەواڵانە ڕاست نین، ئێمە کەسمان بەهۆی لایەنگری سیاسییەوە دەرنەکردووە، تەنیا 59 کارمەند لەسەر کارلادراون ئەوانیش بەبیانووی جیاواز نەدەهاتنە سەر کار و هەروەک چۆن لەسەردەمی قەیوم ڕاهاتبوون و پابەندی ڕێنماییەکان نەدەبوون.
ئاڤا نیوز: حکومەت جیاکاری لە ناردنی بوودجە بۆ شارەوانیەکان دەکات ؟
هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد: بەڵێ بێگومان، حکومەت وادەزانێت ئێمە لە جیهانەکەی ترەوە هاتووین، جیاوازیەکی زۆر گەورەش دەکات، هیچ کات وەڵامی داوکاریەکانمان ناداتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
تیکتۆک زیاتر لە 10 ملیۆن ڤیدیۆی لە عێراق سڕییەوە
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای 24 کاتژمێری و مەترسییەکی زۆر گەورە !
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
4 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای ڕووناکی دەگاتە سۆران و چەند ناوچەیەکی دیکەی کوردستان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی مانگی پێنجی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت