ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەکات و بەردی بناغەی سایلۆی شارەکە دادەنێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە چوار مانگی ڕابردوو و بۆ جاری دووەم، ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر 11:00ـی بەیانی، سەرۆکوەزیران بارزانی دەچێتەوە بۆ پارێزگای هەڵەبجە و بەردی بناغەی سایلۆی هەڵەبجە دادەنێت و لە هاوینەهەواری ئەحمەدئاوا لەگەڵ دەیان کەسایەتی و کاسپکاری پارێزگاکە کۆ دەبێتەوە.
بۆچی گرنگە: ساڵانە جووتیارانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی نەبوونی سایلۆ بەشێک لە بەرهەم و گەنمەکەیان تێک دەچوو، بەڵام دروستکردنی سایلۆکە خزمەتێکی گەورە بە جووتیارانی ناوچەکە دەکات لە پاراستن و ساغکردنەوەی.
لێدوانی فەرمی: کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە ئاڤا نیوزی گوت: دەست بە دروستکردنی سایلۆکە کراوە، ئەمڕۆش سەرۆکوەزیران بارزانی سەردانی پارێزگاکە دەکات و بەردی بناغەی دادەنێت.
ژمارەکان وادەڵێن: سایلۆکە لەسەر ڕووبەری زیاتر لە 50 دۆنم زەوی بە تێچووی نزیکەی 25 ملیار دینار دروست دەکرێت، وادەی تەواوکردنی 700 ڕۆژە و توانای کۆگاکردنی 40 هەزار تۆن گەنمی هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هۆشدارییەک بە هاووڵاتییانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دووەم كاروانی ئەو حاجییانەی بەڕێگەی ئاسمانی گەشتیان كردبوو گەیشتەوە هەولێر
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە مەخموور زەویی نیشتەجێبوون کێشەی بۆ ژمارەیەک هاووڵاتی دروستکردووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن