
بەرهەمی ناوخۆیی- وێنە؛ سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ئامارێکی هۆبەی چاودێری گومرگی کشتوکاڵی هەولێر، ئەمساڵ زیاتر لە 250 هەزار تۆن بەرهەمی سەوزە و میوەیان هەناردەی شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق کردووە.
وێنە گەورەکە: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دەستبەکاربوونی، سیاسەتی زیادکردنی بەرهەمی نێوخۆیی و بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەکردنی گرتووەتەبەر.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەمساڵ قەبارەی هەناردەکردنی بەرهەمی ناوخۆیی بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بۆ دوو هێندە بەرز بووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ 15 هەزار و 500 پشتگیری بە جووتیاران دراوە، ئەمەش هاوتای 250 هەزار تۆنە، بەرهەمەکان پەتاتە، پیاز، شووتی، کاڵەک، تەماتە و زۆربەی سەوزەکان بوون، بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق هەناردەکراون. هێمن سەید موراد وای گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر جووتیارێکی هەرێمی کوردستان ئەگەر بیەوێت بەرهەمەکەی بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق ببات، پێویستە لە هۆبەی چاودێری گومرگی کشتوکاڵی هەولێر پسوڵەی بۆ بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت