
دیمەنی ئەو فەرمانگانەی بڕیاری فرۆشتنیان دراوە، گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ڕەزامەندی لەسەر ڕووخاندن و فرۆشتنی شەش نەخۆشخانە و فەرمانگەی سلێمانی دەدرێت و شوێنەکانیان دەکرێتە پڕۆژەی بازرگانی و نیشتەجێبوون.
وێنەگە گەورە: ماوەیەکە لە سلێمانی دەست بە فرۆشتنی شوێنە گشتییەکان کراوە. شوێنەکان بە دوو شێواز دەفرۆشرێن؛ یاخود پارەی کاش وەردەگیرێت، یاخود پشک لە پرۆژەکان، هەمیشە پشکی 25٪ بۆ 40% وەردەگیرێت، جاری واش هەیە هەم پارە وەردەگیرێت و هەم پشک.
زانیاریی تایبەت: فەرمانگەکانی پزیشکی دادی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری سلێمانی، نەخۆشخانەی سووتاوی، نەخۆشخانەی منداڵبوون، نەخۆشخانەی ڕاوێژکاری ئێوارانی شەهید هادی، سەنتەری هابیتات بۆ پەلی دەستکرد و ڕاهێنانەوەی کەمئەندامان، لەلایەن ئەنجوومەنی شارەوانی و وەبەرهێنانی سلێمانی بڕیاری ڕووخاندن و فرۆشتنیان دراوە.
زانیاریی زیاتر: ئەو شوێنانە بە وەبەرهێنەران دەفرۆشرێن تا بکرێنە بازاڕ و شوێنی بازرگانی، لە دەرەوەی سەنتەری شاریش زەوی بۆ فەرمانگەکان تەرخان دەکرێت و لەسەر ئەرکی وەبەرهێنەرەکان باڵەخانەیان بۆ دروست دەکرێت.
باکگراوند: دوای بناری شاخی گۆیژە کە دەکرێتە پڕۆژەی نیشتەجێبوون، لە ماوەکانی ڕابردوودا ئاڤا نیوز ئاشکرای کرد زەوی كارگەی چیمەنتۆی سەرچنار كە بەهاکەی 726 ملیۆن دۆلارە، بە ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیایەکی وەبەرهێن دەکرێتە شووقە و ڤێلا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت