
چەند دیمەنێک لە پاڵاوگەکانی تانجەرۆ، گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک پاڵاوگەی نەوت و کارگەی جۆراوجۆر ژیانی 12 هەزار هاونیشتمانیی باکووری سلێمانی دەخەنە مەترسییەوە. بەدەر لە مرۆڤ، ژینگە و ئاژەڵانیش قوربانی ئەم پاشماوانەن. بەرپرسێکی باڵای یەکێتی سەرپەرشتیی پاڵاوگەکان دەکات و ڕێگری لە چارەسەرکردنی کێشەکە دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: پێنج پاڵاوگەی نایاسایی کەوتوونەتە سەر شەقامی 100 مەتری لە سنووری ناحیەی تانجەرۆ کە ژمارەی دانیشتووانی 12 هەزار کەسە. پاڵاوگەکان جگە لە بڵاوکردنەوەی بۆنی ناخۆش، پاشماوەکانیان مەترسییان لەسەر تەندروستی خەڵک دروست کردووە، بەڵام هاونیشتمانیان بێهیوان لە چارەسەر، چونکە بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی گشتیی یەکێتی کە ناوی لای ئاڤا نیوز پارێزراوە، سەرپەرشتییان دەکات و ڕێگە نادات چاودێرییان بخرێتە سەر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جگە لەو پێنج پاڵاوگەیە، دوو کارگەی دروستکردنی نایلۆن، کارگەی ڕیسایکلینی خاشاک و پاشماوەی تەندروستیی نەخۆشخانەکانی سلێمانی، تەنیا کیلۆمەترێک لە ئاوەدانی دوورن. ئەمانە هەمووی، ژیانی هەزاران هاونیشتمانییان هەراسان کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: جگە لە دووکەڵی پاڵاوگە و کارگەکان، پاشەڕۆکانیشیان فڕێ دەدرێتە چەمی تانجەرۆوە کە سەرچاوەی ئاوی خواردەنەوەی دانیشتووانی سنوورەکە و ئاژەڵی ئاژەڵداران و تێراوکردنی سەوزەی ناوچەکەیە. تەنیا لە یەک ساڵدا، پێنج جار ئاوی خواردنەوەی ماڵان گۆڕاوە و زەرد هەڵگەڕاوە.
بۆچی گرنگە: ئاژەڵێکی زۆر بەهۆی خواردنەوەی ئاوی چەمەکە مردار بوونە. هاوکات جووتیارانیش بۆ ئاودانی سەوزە بەکاری دەھێنن، ئەمەش مەترسی زۆری هەیە بەهۆی گواستنەوەی ژەهری پاشماوەی پاڵاوگەکان، هاووڵاتیان تووشی ژەهراویبوون و نەخۆشی دەگمەن و شێرپەنجە بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە هەولێر دەکەوێتە خوارەوە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە هەولێر دەکەوێتە خوارەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت