
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بۆ ماوەی نیو کاتژمێر باسیان لە دوایین پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەری هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، لە تۆڵەی کوژرانی هەنیە کردووە.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ئیسرائیل فواد شوکری لە بەیرووت و ئیسماعیل هەنیەی لە تاران کوشتن، ئێران، حیزبوڵا و حەماس هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەکەن. ئەمریکا دەیەوێت هاوشێوەی هێرشی 13ـی نیسانی ئەمساڵی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، ئەمجارەش ئیسرائیل بپارێزێت و مووشەکەکان بخاتە خوارەوە.
زانیاریی زیاتر: کابینەی بایدن دەیانەوێت ڕێگە لە فراوانبوونی شەڕی غەززە بگرن و نەهێڵن ببێتە شەڕێکی ناوچەیی فراوان. هاوکات ئەمریکا پابەندیی خۆی بۆ پاراستنی ئیسرائیل دووپات کردووەتەوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بە گوێرەی ئاژانسی ئاکسیۆسی ئەمریکی، بەرپرسانی ئەمریکا لەو باوەڕەدان کە ئێران بە هاوئاهەنگیی لەگەڵ حیزبوڵای لوبنانی هێرشێکی تۆڵەسەندنەوەی فراوان دەکەنە سەر ئیسرائیل کە لە هێرشەکەی مانگی نیسان فراونتر و گەورەتر دەبێت.
ئەمەش بزانە: دروستکردنی ئەم هاوئاهەنگییە سەربازییەی نێوان ئێران و حیزبوڵاش چەند ڕۆژێکی پێویستە. هاوکات بە گوێرەی مەزەندەکانی بەرپرسانی ئەمریکا، ئێران هەمان ئەو سەکۆ مووشەکییانە بەکاردەباتەوە کە لە هێرشی جاری پێشوویدا بۆ سەر ئیسرائیل سوودی لێوەرگرتن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
سبەی بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی چوار دەدرێت
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
دەیان کەس بە تۆمەتی فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی یەمەن دەست لەکار دەکێشێتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کەسێک بە 113 کارتی ئەلیکترۆنییەوە دەستگیر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشەکانی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراینا بەردەوامە
- جیهان
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک لە ئەڵمانیا ژمارەیەک هاوڵاتی دەشێلێت